سه‌ركرده‌يه‌كى سياسى كورد پێشبينى په‌لاماردانى ئه‌وروپاى كردبوو
ئه‌مڕۆ برۆكسلى ناوه‌ندى چالاكييه سياسييه‌كانى 28 وڵاتى ئه‌ندامى يه‌كێتى ئه‌وروپا كرايه ئامانجى چه‌ند كرده‌وه‌يه‌كى تيرۆريستى و وێڕاى زيانه گيانييه‌كان، ره‌وشى ئه‌منى ئه‌وروپاى برده قۆناغێكى نوێوه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ برۆكسلى ناوه‌ندى چالاكييه سياسييه‌كانى 28 وڵاتى ئه‌ندامى يه‌كێتى ئه‌وروپا كرايه ئامانجى چه‌ند كرده‌وه‌يه‌كى تيرۆريستى و وێڕاى زيانه گيانييه‌كان، ره‌وشى ئه‌منى ئه‌وروپاى برده قۆناغێكى نوێوه.
به گوێره‌ى به‌دواداچوونى كوردستان 24، له نۆڤه‌مبه‌رى 2014دا، واته ته‌نيا پێنج مانگ دواى داگيركردنى مووسڵ، سه‌ركرده‌يه‌كى سياسى كورد له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا مه‌ترسى لهدهرگادانى تيرۆرى بۆ ئه‌وروپا خستووه‌ته‌ڕوو.
له وتارێكدا، كه له به‌رده‌م نوێنه‌رانى 28 وڵاتى ئه‌وروپا پێشكهشيكردبوو، مه‌سروور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياندبوو، ئه‌گه‌ر ئێوه كار و جدى نه‌بن له كۆتايهێنان به مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و داعش له عێراق و سووريا و هاوكارى زياترى پێشمه‌رگه نه‌كه‌ن، ئه‌وا؛ مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر ده‌گه‌نه ئه‌وروپا.
سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ سێ ته‌قينه‌وه برۆسكل و ناوه‌نده سياسييه‌كانى ئه‌وروپايان هه‌ژاند.
ته‌قينه‌وه‌كان دواى ئه‌وه هاتن، كه رۆژى 18ى ئه‌م مانگه ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌لجيكا سه‌لاح عه‌بدولسه‌مه‌د، تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى ته‌قينه‌وه‌كانى پاريسيان ده‌ستگيركرد.
هاوكات، دوێنێش، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له وتارێكدا ره‌خنه‌ى توندى له به‌لجيكا گرت، به هۆى ئه‌وه‌ى شاره‌وانى برۆكسل رێگه‌ى دابوو، لايه‌نگرانى پارتى كرێكارانى كوردستان چادێرێك هه‌ڵبده‌ن و ئه‌و وڵاته‌ى به هاوكاريكردنى تيرۆر تۆمه‌تبار كرد، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا باڵيۆزى به‌لجيكاى له ئه‌نقه‌ره بانگ‌كرد و نامهيهكى ناڕه‌زايه‌تى پێدا.
.jpg)
ريزبه‌ندى رووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى برۆكسل
11:20 وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا بێرنار كازانۆڤ، رايگه‌ياند، فه‌ره‌نسا هه‌موو رێوشوێنێكى ئه‌منى توند ده‌گرێته به‌ر و 1600 سه‌ربازيش بۆ پاراستنى ئاسايشى دامه‌زراوه‌كان بڵاوه‌پێده‌كات.
10:54وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيسپانيا خوسيه مانوێل، رايگه‌ياند، داعش له پشت ته‌قينه‌وه‌كانى برۆكسلهوهيه.
10:53 تيمى فرياكه‌وتنى برۆكسل، رايگه‌ياند، 11 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه.
10.37لانيكه‌م 15 كه‌س له ميترۆى برۆكسل بريندار بوون، كه ته‌نيا 300 مه‌تر له باره‌گاى يه‌كێتى ئه‌وروپاوه دووره.
10.33يه‌كه‌ى تايبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌يرانه‌كانى برۆكسل داواى له هاووڵاتيان كرد له ماڵ نه‌يه‌نه ده‌ره‌وه.
10:33سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا له‌گه‌ڵ ليژنه‌ى رووداوه لهناكاوهكان كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌په‌له‌ى سازكرد.
10:32پۆليس سه‌رجه‌م وێستگه‌كانى چۆڵكردن.
10:22 داواكارى گشتيى به‌لجيكا رايگه‌ياند، هێرشه‌كان تيرۆريستيين.
10:21له برۆكسل سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه و وێستگه‌كان داخران.
10:21 له له‌نده‌ن رێوشوێنى ئه‌منى توند گيرانه به‌ر.
10:18 به‌لجيكا رايگه‌ياند، لانيكه‌م خۆكوژێك خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه.
10:17 داواكارى فيدراڵى برۆكسل، رايگه‌ياند، 2 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه و 35ى ديكه بريندار بوون.
10:17 سه‌رۆك وه‌زيرانى سويد رايگه‌ياند، هێرشكردنه سه‌ر برۆكسل هێرشكردنه بۆ سه‌ر ديموكراسييهتى ئه‌وروپا.
.jpg)
10:15هۆڵه‌ندا به په‌له ده‌ستيكرد به گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى ئه‌منى له ناوه‌نده گشتييهكاندا.
10:09ده‌سته‌ى گواستنه‌وه‌ى برۆكسل سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانى راگرت.
10:00هێزه ئه‌منييه‌كان له فرانكفۆرت بڵاوه‌يان پێكرا.
9:57 هه‌واڵى برينداربوونى 15 كه‌س له وێستگه‌ى ميترۆ بڵاوبوويه‌وه.
9:54 فڕۆكه‌خانه‌ى فرانكفۆرت پێشوازى له‌و فڕۆكانه كرد، كه به‌ره‌و برۆكسل به‌ڕێگه‌وه بوون.
9:53 سه‌نته‌رى به‌ڕێوه‌بردنى قه‌يرانه‌كانى به‌لجيكا هه‌واڵى روودانى ته‌قينه‌وه‌كانى پشتڕاستكرده‌وه.
9:53كۆميسيارێتى ئه‌وروپا داواى له فه‌رمانبه‌رانى كرد، رێوشوێنى ئه‌منى بگرنه به‌ر.
9:50 ميدياى به‌لجيكا رايانگه‌ياند، ته‌قينه‌وه‌كه خۆكوژى بووه.
9:45 له فڕۆكهخانى شارڵ ديگۆڵى فه‌ره‌نسا رێوشوێنى ئه‌منيى توند گيرانه به‌ر.
9:42 سه‌رجه‌م وێستگه‌كانى ميترۆ داخران.
9:41 ميدياى به‌لجيكا بڵاويكرده‌وه 10 كه‌س له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌كان گيانيان له‌ده‌ستداوه.
9:40 روودانى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له وێستگه‌ى ميترۆى برۆكسلدا.
9:35 بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى روودانى ته‌قينه‌وه له نزيك باره‌گاى يه‌كێتى ئه‌وروپا له وێستگه‌يه‌كى ميترۆدا.
9:37 روودانى ته‌قينه‌وه‌كان و بيستنى ده‌نگى كه‌سێك به عه‌ره‌بى قسه ده‌كات.
.jpg)
.jpg)