رۆيته‌رز: له باشيقه داعش هێرشيكرده سه‌ر يه‌كه‌كه‌ى توركيا
سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ داعش هه‌وڵيداوه هێرشبكاته سه‌ر سه‌ربازگه‌ى ئه‌و يه‌كه‌يه‌ى سووپاى توركيا كه له نزيك باشيقهى سنوورى پارێزگاى مووسڵ دامه‌زراوه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ داعش هه‌وڵيداوه هێرشبكاته سه‌ر سه‌ربازگه‌ى ئه‌و يه‌كه‌يه‌ى سووپاى توركيا كه له نزيك باشيقهى سنوورى پارێزگاى مووسڵ دامه‌زراوه.
به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييانه‌ى ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكردوونه‌ته‌وه، يه‌كه‌كه‌ى توركيا وه‌ڵامى هێرشه‌كه‌ى داعشيان داوه‌ته‌وه.
زانيارى زياتر سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ى داعش به‌رده‌ست نه‌كه‌وتوون.
پێشتريش سوپاى توركيا رايگه‌ياندبوو، داعش هێرشيكردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانيان له باشيقه، به‌ڵام ناوه‌نده فه‌رمييه‌كانى عێراق له سه‌روويانه‌وه وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ئۆپراسيۆنه‌كانى نه‌ينه‌وا رهتيانكردبوويهوه داعش په‌لامارى هێزه‌كه‌ى توركياى دابێت.
ئه‌و هێزه‌ى سوپاى توركيا به مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش و به بێ وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى عێراق له ناوچه‌ى باشيقه جێگيركراوه.
پێشتر عێراق نيگه‌رانى خۆى له سنووربه‌زاندنى توركيا ده‌ربڕيى بوو.
سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندبوو، به‌رپرسانى عێراقى ئاگادارى له‌شكركێشى سوپاى توركيان بۆ عێراق، به‌ڵام له ئاستى باڵادا سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق ئه‌و دهنگۆيهيان ره‌تكرده‌وه.