روانگەی سووریا: سوپای سووریا گەیشتە دەروازەی شارێکی بندەستی داعش

K24-هەولێر

روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند سوپای سووریا گەیشتووەتە دەروازەی شاری تەدموری دێڕینی بندەستی چەکدارانی داعش.

روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ کە رێکخراوێکی بەرهەڵستکاری حکوومەتی سووریایە، ئەمڕۆ چوارشەممە، راشیگەیاند: "لە درێژەی شەڕی سوپای سووریا لە دژی رێکخراوی داعش، سوپا گەیشتووەتە دەروازەی شاری تەدموری دێڕینی بندەستی چەکدارانی داعش".

ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی ساڵێکە شاری تەدمور لە پارێزگای حیمس لە (215 كم لە باکووری رۆژهەڵاتی دیمەشقی پایتەختی سووریاوە دوورە) لە بندەستی داعشدایە دوای ئەوەی رێکخراوەکە توانی شکست بە سوپای بەشار ئەسەد بهێنێ و شارەکە داگیر بکات.

سەرچاوە: ئا: ئا ، ف