گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا: لە كۆتایی ئەم مانگە كێشەی كەمی كارەبا نامێنێ
"زۆرترین داواكاری كارەبا لە لایەن ھاووڵاتیان لە ھەردوو وەرزی زستان و ھاوینە"
K24 – ھەولێر:
بەھۆی کەمبوونەوەی بڕی بەرھەمھێنانی غازو نەناردن بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا، ڕێژەی دابینکردنی کارەبای نیشتیمانی کەمی کردووە، محەممەد ئەمین ھەورامی گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە(كوردستان 24) راگەیاند، لە كۆتایی ئەم مانگە كێشەی كەمی كارەبا نامێنێت.
محەممەد ئەمین ھەورامی گوتی: "زۆرترین داواكاری كارەبا لە لایەن ھاووڵاتیان لە ھەردوو وەرزی زستان و ھاوینە".
گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا گوتیشی: " بۆیە داناگاز وای داناوە كە سیانەی پاڵاوتنی گازی سروشتی بكات لە وێستگەی كۆڕمۆر دیارە لەوێ، نزیكەی 300 مێگاوات كارەبا كەمیكردووە، بە ھۆی وەستانی ئامێرەكان و چاككردنەوەیان و ئامادەكردنیان بۆ وەرزی داھاتوو، بە گوێرەی داواكاری فەرەمی دانا گاز بۆ ئەو سیانەیە دوای 15 رۆژیانكردووە، واتا 2 ھەفتە، دوای ئەو دوو ھەفتەیە كارەبای نیشتیمانی باش دەبێتەوە".