خه‌رجییه سیادییه‌كان رێگرن له رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا
"ئه‌و باسه ورده‌كاریی زۆری تێدایه و هه‌ر ئه‌وه‌شه رێگربووه له پێكهاتن"
K24 – هه‌ولێر:
لە یەك دوو رۆژی رابردوو دا لە میدیاکانەوە باس لە رێکەوتنی نوێ لە نێوان هەرێم و بەغدا دەکرێت، به‌ڵام گرفتی سه‌ره‌كیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له 17% به‌شه بودجه مه‌سه‌له‌ی خه‌رجیی سیادیی و خه‌رجی فیعلییه.
شێرکۆ جەودەت سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ كوردستان24 گوتی: "ئه‌م باسه ورده‌كارییه‌كی زۆری تێدایه، جگه له به‌شه سیاسییه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌شه رێگربووه له پێكهاتن".
شێركۆ جه‌وده‌ت گوتیشی: "ده‌بێ ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه به‌مه پاره‌ی هه‌رێم كه‌مده‌بێته‌وه".
لای خۆیه‌وه دكتۆر خالید حەیدەرئابووریناس به كوردستان24 گوت: "هه‌نارده‌ی كردنی نه‌وت له رێی به‌غداوه گرفت نابێت، چۆن ئێستا ئێمه به‌شێكین له عێراق و مامه‌ڵه‌ی تایبه‌ت ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ توركیا".
گوتیشی: "چۆن بۆڕیه‌كانمان به توركیاوه رۆویشتووه، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆ بین و وه‌ك وڵات مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌و كاته‌وه له رێی عێراقه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت و هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نابێت".
په‌یامنێر: منیر سه‌لیم-سلێمانی