ساده‌ترين رێگايه بۆ زانينى شوێنى هه‌ر كه‌سێك به‌بێ ئينته‌رنێت
ته‌نيا يه‌ك كورته نامه دهنێريت ده‌زانيت له چ گه‌ڕه‌كێك و ماڵێكدايه
K24- هه‌ولێر
وه‌ك ده‌زانين زانستى ته‌كنه‌لۆژيا به‌رده‌وام لهپێشكهوتندايه، به‌جۆرێك وايكردووه، جيهان به‌راده‌يه‌ك بچووك بكاته‌وه و زياتر و زياتر كارئاسانى بۆ مرۆڤ كردووه.
يه‌كێكه له بابه‌ته‌كانى ئه‌مجاره‌مان بريتييه له زانينى شوێنى هه‌ر كه‌سێك ته‌نيا له رێگه‌ى كورتهنامهيهكهوه به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچ هێلێكى ئينته‌رنێت به‌كار بهێنيت.
ئه‌ميش به دابه‌زاندنى دوو به‌رنامه ده‌كرێت، يه‌كێكيان به‌رنامه‌ى Locate via SMS كه ده‌توانن له‌رێگه‌ى ئه‌م لينكه‌وه دايبه‌زێنن و ئه‌ويتريشيان به‌ناوى GO lancher كه ده‌توانى له‌م لينكه‌وه دايبهزێنيت.
دياره ئه‌م تايبهتمهندييه ته‌نيا بۆ مۆبايلى زيره‌ك ده‌بێت، هه‌روه‌كوو له‌و ڤيدۆيه‌ى خواره‌وه‌دا، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌شێوازى كرداره‌كى روونكراوه‌ته‌وه:-