به‌ریتانیا.. له یه‌ك مانگدا 147 هه‌زار ئۆتۆمبێلی به‌رهه‌مهێناوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی دوایین راپۆرته‌كانی بازاڕی ئۆتۆمبێلی به‌ریتانیا، ته‌نها له مانگی شوباتی رابردوودا، ئاستی به‌رهه‌می پیشه‌سازی ئۆتۆمبێلی ئه‌و وڵاته به ریژه‌ی 13% زیادیكردووه.
كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی ئۆتۆمبێلی به‌ریتانی ئاشكرایكردووه، له مانگی شوباتدا، 147 هه‌زار ئۆتۆمبێل دروستكراون، ئه‌وه‌ش 17 هه‌زار زیاتره له ئاستی هه‌مان مانگی ساڵی رابردوو.
به‌گشتی ئاستی به‌رهه‌می به‌ریتانی بۆ ئۆتۆمبێل، له ساڵی رابردوودا گه‌یشتووه‌ته 1 ملیۆن و 600 هه‌زار ئۆتۆمبێل، ئه‌وه‌ش گه‌شه‌كردنێكی گه‌وره‌یه، به رێژه‌ی لەسەدا 3 پۆینت 9 به‌راورد به‌ئاستی به‌رهه‌می ساڵی پێشتر.