ئێران و تۆتاڵ به نهێنی رێككه‌وتوون
كیڵگه‌ی ئازادكان له نزیك سنوری عێراقه و كیڵگه‌یه‌كی هاوبه‌شی عێراقی و ئێرانیه

K24 – ھەولێر:
وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاند ، له گه‌ڵ كۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ره‌نسی رێككه‌وتنێكی نه‌وتی نهێنیان واژۆ كردوه ، بۆ په‌ره‌پیدان به یه‌كێك له كێڵگه نه‌وتیه‌كانی ئه‌و وڵاته.
بیژه‌ن زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆتاڵ رێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی كیڵگه‌ی ئازادكانی نه‌وت پێشبخرێت، به‌ڵام خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه نهێنین و ئاشكرا ناكرێن.
كیڵگه‌ی ئازادكان له نزیك سنوری عێراقه و كیڵگه‌یه‌كی هاوبه‌شی عێراقی و ئێرانیه ، بەڵام تا ئێستا دیار نیه ئایا ئێران پرسی به عێراق كردووه بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه.
ئێران چاوی له‌وه‌یه به‌رهه‌می نه‌وتی خۆی زیاد بكات تا رووبه‌ڕووی ئه‌و قه‌یرانه داراییه ببیته‌وه كه تێی كه‌وتووه.
تۆتاڵ كۆمپانیایێكی فەرەنسیە تایبەت بە نەوت لە ساڵی 1924 دامەزراوە، بارەگای سەرەكی لە پاریس پایتەختی فەرەنسایە، یەكێكە لە كۆمپانیا گەورەكانی جیھان بۆ بەرھەمھێنانی نەوت.