گرینگ‌ترین یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ڵبژارده‌كان
یاریی لوتكه له نێوان ئه‌ڵمانیا و ئینگلته‌را ده‌بێت
K24 ـ هه‌ولێر
له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ یارییه‌كانی یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا، ئه‌مڕۆ له كیشوه‌ری ئه‌ورووپا چه‌ندان یاریی له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
له یارییه‌كی ئاگرین و لوتكه‌دا له كات 10:45 خوله‌كی شه‌و له یاریگه‌ی ئۆلمپی بێرلین هه‌ڵبژارده‌ی مانشافته‌كانی ئه‌ڵمانیا میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ده‌كه‌ن.
خشته‌ی یارییه‌كانی دیكه:
رووسیا ـ لیتوانیا كات 6:00ـی ئێواره
پۆڵه‌ندا ـ فنله‌ندا كات 7:30ـی ئێواره
نه‌مسا ـ ئه‌لبانیا كات 7:30ـی ئێواره
هه‌نگاریا ـ كرواتیا كات 8:00ـی شه‌و
بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له درێژه‌ی یارییه دۆستانه‌كان، هه‌ڵبژارده‌ی رۆمانیا له كات 9:45 خوله‌كی شه‌و میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی ماتادۆره‌كانی ئیسپانیا بكه‌ن.