به ڤیدیۆ.. داعش ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خوێناوی له یاریگه‌یه‌ك ئه‌نجامدا
ده‌یان كوژرا و برینداریی لێكه‌وته‌وه
K24 ـ به‌غدا
دوێنێ هه‌ینی له ته‌قینه‌وه‌كی خۆكوژیدا له ناوه‌راستی یه‌كێك له یاریگه‌كانی باشووری به‌غدای پایته‌ختی عێراق روویدا و به‌هۆیه‌وه به‌لایه‌نی كه‌مه كورژانی 30 كه‌س و ده‌یان برینداری لێكه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاندووه ته‌قینه‌وه‌كه دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كی تۆپی پێ بووه له یاریگایه‌كی گوندی عه‌سڕیه له ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی باشووری شاری به‌غداد، به‌هۆیه‌وه 30 كوژراو و 95 كه‌سیش برینداربوونه.
ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژه‌ی به‌وه كردووه رێكخستنه‌كانی داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپرسیارییه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه، له به‌یاننامه‌كه‌شیاندا هاتووه كه سه‌یفوڵڵا ئه‌نساری كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی داعش هێرشه خۆكوژیه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی ده‌ڵێت سه‌رۆكی شاره‌وانی گوندی عه‌سڕیه یه‌كێك بووه له برینداره‌كان و دواتر له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.