نێیمار لە هەڵبژاردەی بەڕازیل دوورکەوتەوە
بۆ کلاسیکۆ خۆی ئامادە دەکات

K24- هەولێر
نێیمار داسێلڤا بەهۆی وەرگرتنی کارتی زەردەوە ناتوانێت بەشداریی یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی بەڕازیل بکات.
نێیمار لە یاریی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە بەرامبەر ئۆرۆگوای، کە هەردوو هەڵبژاردە بە ئەنجامی 2-2 بەرامبەربوون، لە خولەکی 63 کارتێکی زەردی وەرگرت و بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانی، ناتوانێت لە یاریی رۆژی سێشەممە بەرامبەر پاراگوای یاریی بکات.
نێیمار بەهۆی ئەو کارتە زەردەوە زووتر دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا و بۆ یاریی کلاسیکۆ زیاتر پشوو دەدات، کە رۆژی شەممەی داهاتوو یارییەکە لە نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید ئەنجام دەدرێت.
جگە لە نێیمار، داڤید لویزیش ناتوانێت بەشداریی بەرامبەر پاراگوای بکات و ئەویش کارتە زەردەکانی کەڵەکەبووە.