یوڤێنتۆس هه‌واڵێكی خۆش له‌باره‌ی پێكانی دیبالا به‌هانده‌رانی ده‌دات
یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی هه‌واڵێكی خۆش له‌باره‌ی پێكانه‌كه‌ی پاولۆ دیبالای هێرشبه‌ری ئه‌رجه‌نتینی و یانه‌كه‌ی به هانده‌رانی ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ولاته‌كه‌ی جێهیشت.
دیبالا له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تۆرینۆ له یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو تووشی پێكان بوو، دواتر په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینه‌وه كرد.
دیبالا دواتر گه‌ڕایه‌وه ئیتاڵیا و چه‌ند پشكنینێكی پزیشكی بۆ ئه‌نجامدرا، ده‌ركه‌وتووه كه ئاستی پێكانه‌كه‌ی به‌ره‌و باشتر بوون چووه، به‌مه‌ش هه‌لێكی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری یاری داهاتووی یوڤی بكات به‌رامبه‌ر ئیمپۆلی.
یانه‌ی خانمه پیره‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت "دیبالا له ئه‌مێریكاوه گه‌ڕایه‌وه له‌پێناو پشكنینه پزیشكیه‌كان، ئه‌مڕۆ پشكنینی بۆ كرا و ده‌ركه‌وت پێكانێكی ماسولكه‌یی ه و به‌ره‌و چاك بوونه‌وه ده‌چێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه له رۆژانی داهاتوو چاودێری وردی ده‌كرێت له‌پێناو ئاماده‌بوون بۆ یاری داهاتوو به‌رامبه‌ر ئیمپۆلی".