هه‌رێمی كوردستان 100 ملیار دینار پارەی دەرمان و كەرستەی پزیشكی قەرزارە

"بەغدا تەنھا لە %40 دەرمان و پێداویستی پزیشكی ھەرێمی كوردستان دابین دەكات"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5a46b44b-015b-46c3-aec7-3c77de4913dc/DARMANE%20Harem.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 100 ملیار دیناری پارەی ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی كۆمپانیاكان قه‌رزاره‌، لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، حكوومەتی به‌غدا تۆمه‌تبار ده‌كات كە تا ئێستا نیوه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستانی له‌ ده‌رمان نەناردوە.

ئاوازحەمید ئەفەندی، ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: "بەغدا تەنھا لە 40% دەرمان و پێداویستی پزیشكی ھەرێمی كوردستان دابین دەكات، ئەمە لە كاتێكداییە، كە دەبێت بە غدا لە 70% پێداویستی دەرمان و پزیشك دابین بكات، نەبوونی دەرمان ھەرێمی كوردستانی ناچار كردووە، گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكانی دەرمان واژۆ بكات بۆ كڕینی دەرمان، زۆربەی جار ئەو دەرمانانەی بەغدا دەیان نێرێت لە مێژووی بە سەرچوونیان نزیك بوونەتەوە".

دكتۆر خاڵس قادر، گووتەبێژی وەزارەتی تەندورستی دەڵێت: "ئێمە ھەفتەی رابردوو رێككەوتنێكمان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق واژۆ كردووە، بۆ ئەوەی ئەو بڕە دەرمانەی كە پێویستە بۆ ئاوارەكان بە جیا بنێرن، چونكە قورسایێكی زۆری لە سەر ھەرێمی كوردستان دروستكردووە، بە گوێرەی رێككەوتنەكە دەبێت بەغدا لەگەڵ بەشی پارێزگاكان بە گوێرەی ژمارەی ئاوارەكان دەرمان بۆ ھەرێم بنێرێت".