ئارسێناڵ چاک مەکەن با تێک نەچێت

داڤید سیمان پاڵپشتیی ئارسن ڤینگەر دەکات

K24- هەولێر

داڤید سیمان، گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بە تووڕەییەوە گلەیی لە هاندەرانی گەنەرز دەکات و دەڵێت 'چاکی مەکەن با تێک نەچێت'.

سیمان لە لێدوانێکی لەبارەی ئەگەری دوورخرانەوەی ئارسن ڤینگەر لە پۆستی بەڕێوەبەری هونەری ئارسێناڵ دەڵێت 'من زۆر بە ڤینگەر سەرسامم و هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نیم لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە، لای من گرنگ نییە کە ئارسێناڵ پێشەنگی لەدەست داوە، با چاوەڕی بکەین تا کۆتایی ئەم وەرزە بزانین چی روودەدات'.

لەم وەرزە ئارسێناڵ لە چامپیۆنزلیگ، جامی فا و کاپیتەڵ وەن کراوەتە دەرەوە و لە پرێمەرلیگیش سەرەڕای ئەوەی 11 ساڵە نەبووەتە پاڵەوان، ئەم وەرزە لە خانەی سێیەم دێت.