به ڤیدیۆ.. ئاستخراپی مێسی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ببینه
مێسی له دوایین یاریدا، خراپترین ریكۆردی تۆمار كرد
K24 ـ هه‌ولێر
هه‌رچه‌نده مێسی بۆ تۆڵه كردنه‌وه له هه‌ڵبژارده‌ی چیللی رابه‌رایه‌تی ئارجه‌نتینای كرد، به‌ڵام له‌و یارییه‌دا خراپترین ژماره‌ی تۆمار كرد.
مێسی به درێژایی 90 خوله‌كی یارییه‌كه یه‌ك لێدانیشی ئاراسته‌ی گۆڵ نه‌كرد، به‌وه‌ش دوای117 یاری له‌گه‌ڵ یانه و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی یه‌كه‌مجاره ئه‌وه له‌گه‌ڵ مێسی روو بدات، به‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه فشاری خسته سه‌ر خۆی و هه‌موو پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن بۆچی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات؟ به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی یه‌ك ناسناویشی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
مێسی له‌و یارییه توانی 58 پاس به هاوڕێكانی بدات و هه‌ر هۆكاری گۆڵی دووه‌می تانگۆ بوو، به‌ڵام ئه‌وه وای نه‌كرد كه لۆمه‌ی نه‌كه‌ن و دوای یارییه‌كه هه‌موو باسی ژماره خراپه‌كه‌ی مێسییان له‌و یارییه ده‌كرد.
مێسی خاوه‌نی پێنج تۆپی ئاڵتوونییه به‌رای هانده‌رانی ئارجانتینا ئه‌و پێنج تۆپه ته‌نیا بۆ ئاستی مێسی بووه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و هیچ خزمه‌تێكی به هه‌ڵبژارده‌كه‌ی نه‌كردووه.
ئارجه‌نتینا له كۆتا دوو پاڵه‌وانییه‌تی جیهانی كه مۆندیالی به‌رازیل و كۆپا ئه‌مریكا بوو، هه‌ردوو جار له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ڵمانیا و چیللی له ناسناوی یه‌كه‌م بوون بێ به‌ش كران، به‌وه‌ش مێسی وای له هانده‌رانی تانگۆ كرد فیكه‌ی ناڕازایی بۆ لێ بده‌ن و لۆمه‌ی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ماندوو ناكات.
مێسی به‌رامبه‌ر چیللی بۆ 106 ـه‌مین جار درێسی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانه‌كه‌ی پۆشی، به‌وه‌ش ژماره‌ی دیێگۆ سیمیۆنی یه‌كسان كرده‌وه كه ئه‌ویش هه‌مان ژماره‌ی یاری بۆ تانگۆ كردووه.
لیۆ له‌گه‌ڵ ئارجه‌نتینا77 یاری فه‌رمی ئه‌نجام داوه و توانیویه‌تی 31 گۆڵ تۆمار بكات و ته‌نیا 3 گۆڵ له دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ی وڵاته‌كه‌ی دووره، به‌ڵام تا ئێستا هیچ جارێك له‌گه‌ڵ ئارجه‌نتینا نه‌چووه‌ته سه‌ر شانۆی پاڵه‌وانی هیچ پاڵه‌وانییه‌تییه‌ك و هانده‌رانی ئه‌و یاریزانه هێشتا چاوه‌ڕێی ئه‌و رۆژه‌ن كه مێسی بیانكات به پاڵه‌وان.