به ڤیدیۆ... سێكس ئابڕووی ئه‌م یاریزانه‌ی برد
لە ترۆپکی خۆشییەکانەوە بۆ ڕەشترین ساتەکانی ژیان خرایه خوارەوە
K24 ـ هه‌ولێر
سێکس ئادەم جۆنسۆنی لە ترۆپکی خۆشییەکانەوە بۆ رەشترین ساتەکانی ژیان خستە خوارەوە و ئەو یاریزانە ئینگلیزییە کەوتوەتە دۆخێک ئیدی کەس بەخیلی پێی نابات.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا دادگای وڵاتی به‌ریتانیا سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئاده‌م جۆنسۆنی یاریزانی ئینگلته‌را و یانه‌ی سه‌نده‌رلاند سه‌پاند.
ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی كرد بووه سه‌ر كچێكی 15ساڵان.
ئاده‌م به‌و كاره‌ی تا هه‌تایه له هه‌ڵبژارده‌ی سێ شێره‌كه دوور خرایه‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سه‌نده‌رلاند گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و ئه‌و یانه‌یه ناچار بوو 13 ملیۆن یۆرۆ بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌گه‌ی بدات و له لایه‌ن دادگای به‌ریتانیش په‌نجا هه‌زار پاوه‌ن پێ پژاردرا.
جۆنسۆن خرایه به‌ندیخانه و له یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و سزایه‌ی ویستی خۆی بكوژێت هه‌ر بۆیه‌ش به‌ندیخانه‌كه ئه‌فسه‌رێكی تایبه‌تیان بۆ جۆنسۆن داناوه كه 15 خوله‌ك جارێك ده‌چێته لای، چونكه ترسیان له‌وه هه‌یه جۆنسۆن خۆی بكوژێت، بۆیه به‌رده‌وامی چاودێری ژووره‌كه‌ی ئاده‌م ده‌كه‌ن.