دوو سه‌ربازى توركيا كوژران و دوانى ديكه بريندار بوون
هێزه توركييه‌كان به تانك بۆردومانى شاره‌كه‌يان كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامى هێرشێكى گه‌نجانى كورددا ويلايه‌تى ماردينى باكوورى كوردستان، چوار سه‌ربازى توركيا كوژران و بريندار بوون.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى دۆغانى توركيى بڵاويكرده‌وه، سه‌ربازێكى تورك به فيشه‌كى گه‌نجانى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان كوژراوه، له كاتێكدا يه‌كه‌كانى سوپا و پۆليس هه‌وڵيانداوه پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازى له شارى نوسه‌يبين ئه‌نجامبده‌ن. هه‌روه‌ها سه‌ربازێكى ديكه له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراو كوژراوه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و ئاژانسه، هێزه توركييه‌كان به تانك بۆردومانى شاره‌كه‌يان كردووه و وێڕاى گوێبيستبوونى ده‌نگى چه‌ند ته‌قينه‌وه‌يه‌ك، له چه‌ند ناوچه‌يه‌كى شاره‌كه ستوونى دووكه‌ڵ به ئاسماندا به‌رز بووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه ئاژانسى ديجله‌ى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان، هه‌واڵى كوژرانى دوو سه‌ربازى سوپاى توركيا و برينداربوونى دوو سه‌ربازى ديكه‌ى له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراو به كاروانێكى سه‌ربازى سوپاى توركيادا پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
ماوه‌ى 15 رۆژه هێزه‌كانى سوپاى توركيا و جه‌ندرمه و پۆليس، بڕيارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆيان به‌سه‌ر شارى نوسه‌يبينى سه‌ر به ويلايه‌تى ماردينى باكوورى كوردستاندا سه‌پاندووه و گه‌نجانى لايه‌نگرى پارتى كرێكارانى كوردستانيش رووبه‌ڕووى هێرشه‌كانى سوپا بوونه‌ته‌وه.