بانكی نێودەوڵەتی بڕی 9 ملیار دۆلاری بۆ ھاوكاری عێراق تەرخانكردوە
"بانكی نێودەوڵەتی بڕی 20 ملیار دۆلاری بۆ ھاوكاری وڵاتانی ئیسلامی تەرخانكردووە، كە 9 ملیار دۆلاری بۆ عێراق دەبێت"
K24- ھەولێر:
به‌نكی نێودهیوڵهتی 20 ملیار دۆلاری بۆ هاوكاری وڵاتانی ئیسلامی ته‌رخانكردوه كه 9 ملیاری بۆ عێراقه، به‌و مه‌رجه‌ی عێراق چه‌ند چاكسازیه‌كی سیاسی و ئابووریی بكات و هاوكاری ده‌سه‌ڵاتی یاسا دانان بكات.
جیم یۆن كیم، سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی رایگەیاند: "بانكی نێودەوڵەتی بڕی 20 ملیار دۆلاری بۆ ھاوكاری وڵاتانی ئیسلامی تەرخانكردووە، كە 9 ملیار دۆلاری بۆ عێراق دەبێت، بەو مەرجەی بەغدا چاكسازی ئابووریی و سیاسی بكات و ھاوكاری دەسەڵاتی یاسا دانان بكات".
عه‌بدولره‌حیم ئه‌لشه‌مه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: " هه‌نگاوێكی ئه‌رێنیه و په‌یامی ئه‌رێنی تێدایه كه داوای ئه‌وه ده‌كات كه‌س پشتگوی نه‌خرێت و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت چاكسازی راسته‌قینه بكرێت ئه‌و كاته هه‌م رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان زیاتر هاوكاری عێراق ده‌كه‌ن".
هه‌یسه‌م ئه‌لجبوری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت: " عێراق ئه‌وله‌ویاتی خۆیی بۆ به‌نكی ئیسلامی و به‌نكی نێوده‌وڵه‌تی دیاریده‌كات، چونكه هه‌ر قه‌رزێك پێویستی به هه‌لسه‌نگاندن هه‌یه به‌وه‌ی ئایا ئه‌و قه‌رزه پێویسته بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه یان ئه‌و پڕۆژه‌یه پێویستی بەو قه‌رزه هه‌یه".
مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: " سه‌ردانێكی ئابووریی و سیاسی یان سیاسی ئابووری، له‌گه‌ڵ مه‌رجی گه‌وره له ژیر ناونیشانی چاكسازی ، هه‌روه‌ها ناڕوونی دیمه‌نی سیاسی، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه دۆخه‌كه‌یان نارۆشنتركردوه".