بە دواداچوون بۆ مووچەی كەمئەندامانی سەنگەر دەكرێت

چەند كێشەیەكی دیكەی ھێزی پێشمەرگە تاوتوێ دەكرێن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/af689011-874c-4cbb-8606-c883feb33ee6/mocha%20pm.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە و شەھیدان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، رۆژی سێشەمە كۆدەبنەوە و بە دواداچوون بۆ كێشەی مووچەی كەمئەندامانی سەنگەر و ھێزی پێشمەرگە دەكەن.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (كوردستان24) دلێر ماوەتی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: "ئێستاش بەشێك لەو فەرماندانەی لە میحوەرەكان سەرپەرشتی سەنگەرەكانی پێشمەرگە دەكەن كەمئەندامی سەنگەرن، ناڕەزاییان دەربڕیوە لە كەمكردنەوەی مووچەكانیان".

گوتیشی: "وەك لیژنەی پێشنەرگە و شەھیدان لە پەرلەمانی كوردستان رۆژی سێ شەممە كۆدەبینەوە و بە دواداچوون بۆ كێشەی مووچەی كەمئەندامانی سەنگەر و ھەندێك لە كێشەكانی دیكەی ھێزی پێشمەرگە بە تایبەتی مووچە و پێداویستی و جلوبەرگی پێشمەرگە".

ئەمە لە كاتێكدایە پێشمه‌رگه‌ كه‌مئه‌ندامه‌كانی سه‌نگه‌ر كه‌ ژماره‌یان 7 ھەزار كه‌سه‌ تا ئێستا مووچه‌ی مانگی شوباتیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و مووچه‌ی ھێزەكانی پیشمه‌رگه‌ پێش جەژنی نه‌ورۆز دابه‌شكراوه‌.