ھەرێم و بەغدا دوو بڕیاری دژ بە یەك ھەڵدەوەشێننەوە
"ئەو بڕیارەی بەغدا، زیانێكی زۆری بە كێڵگە پەلەوەریەكانی ھەرێمی كوردستان گەیاندبوو"
K24 – ھەولێر:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو بڕیاری دژ به یه‌ك هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بەڵام بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی هێنان و بردنی كه‌ل په‌لی كشتوكاڵی به‌تایبه‌تی به‌رهه‌می مریشك، كات پێویسته.
دكتۆر جمال شكری، ئەندامی باڵای ئەنفلۆنزای بەغدا لە عێراق: "ئەو بەرھەمانەی كە لە كوردستان بەرھەم دەھات بەڕێژەیەكی زۆر بەتایبەت ھێلكە، رەوانەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق دەكران، ئەو بڕیارەی بەغدا، زیانێكی زۆری بە كێڵگە پەلەوەریەكانی ھەرێمی كوردستان گەیاندبوو".
دكتۆر جمال شكری دەشڵێت: "ھەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی بەغدا، سودی دەبێت، بۆ ساغكردنەوەی بەرھەمەكانی ھەرێم، لەمە بەدوا ھەموو شتێك لە بەینی پارێزگاكانی عێراق بۆیان ھەیە ئاڵوگۆڕ بكرێن و ساغبكرێنەوە".
دوای ئەوەی حكوومەتی عێراق بەرھەمە كشتوكاڵییەكانی ھەرێمی كوردستانی قەدەغەكرد، لە 9 شوباتی ئەمساڵ حكوومەتی ھەرێم بڕیار بەھەمان شێوە دژ بە بەغدا دەركرد.