شه‌ڕ له باكوورى كوردستان ده‌يان كوژراو و بريندارى لێكه‌وتووه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منيى به‌رپرس له باكوورى كوردستانه‌وه به ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رزى راگه‌ياندووه، له ئاكامى شه‌ڕى نێوان سوپاى توركيا و گه‌نجانى كورد له ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كدا 30 كه‌س له هه‌ردوولا كوژراوون.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منيى به‌رپرس له باكوورى كوردستانه‌وه به ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رزى راگه‌ياندووه، له ئاكامى شه‌ڕى نێوان سوپاى توركيا و گه‌نجانى كورد له ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كدا 30 كه‌س له هه‌ردوولا كوژراوون.
ئيبراهيم ئينجۆ، سه‌رۆكى شاره‌وانى شاريۆورين، له هه‌رێمى شانلى شارى ئورفاى باكوورى كوردستان، دواى رفاندنى له لايه‌ن ژماره‌يه‌ك كه‌سه‌وه كه گومانده‌كرێت، گه‌نجانى لايه‌نگرى پارتى كرێكارانى كوردستان بن، ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرايه‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كان باسيان له‌وه‌شكردووه، چه‌كداران به هۆى چاندنى بۆمبێكه‌وه كاروانێكى سه‌ربازى سوپاى توركيايان كردووه‌ته ئامانج و به‌و هۆيه‌وه 3 سه‌ربازى تورك كوژراوون.
ئه‌و رووداوانه دواى ئه‌وه دێن، كه به هۆى به‌رده‌وامى بۆردومان و ئۆپراسيۆنه‌كانى سوپاى توركياوه بۆ سه‌ر باره‌گاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان، ئه‌و پارته كوردييه ئاگربه‌ستى يه‌كلايه‌نه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ سوپاى توركيا كۆتايپێهێنا كه ماوه‌ى دوو ساڵ بوو يه‌كلايه‌نانه خۆى پێوه وابه‌سته‌كردبوو.
سوپاى توركيا رايگه‌ياندووه، له شاره‌كانى نوسه‌يبين و شه‌رناخ و يۆكسيكۆڤا به هۆى پێكدادانه‌كانه‌وه‌وه له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه‌دا 25 گه‌نجى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان كوژراون، به‌ڵام سه‌رچاوه ميدياييه‌كانى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان ئه‌و زانياريه‌يان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كان رايانگه‌ياندووه، دوێنێ يه‌كشه‌ممه دوو سه‌رباز كوژراون و حه‌وتى ديكه بريندار بوونه له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراو له‌سه‌ر رێگه‌ى كاروانه‌كه‌يان له شارى نوسه‌يبينى هه‌ڵكه‌وتوو له سه‌ر سنوورى سووريا.
له دوو رووداوى ديكه‌دا له نوسه‌يبين، كه هێزه‌كانى سوپاى توركيا له 14ى ئازار/ مارسى ئه‌مساڵه‌وه بڕيارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆيان به‌سه‌ردا سه‌پاندبوو، سه‌ربازێكى تورك به فيشه‌كى نيشانه‌شكێنه‌كانى كورد كوژراوه و ئه‌فسه‌رێكى پۆليسى توركياش به هێرشى نارنجۆكى ده‌ستى كوژراوه.
نوسه‌يبين نوێترين ناوچه‌ى باكوورى كوردستانه كه سوپا و هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى تێدا ئه‌نجامبده‌ن به ئامانجى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى و كۆتايهێنان به ناڕه‌زايه‌تى ئه‌و گه‌نجه كوردانه‌ى لايه‌نگرى پارتى كرێكارانى كوردستانن و خه‌نده‌قيان له رێگه سه‌ره‌كييه‌كانى شاره‌كه هه‌ڵكه‌ندووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرى له خۆيان بكه‌ن.
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، هه‌فته‌ى رابردوو، رايگه‌ياند، له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ناڕه‌زايه‌تييه‌كانه‌وه له شاره كوردييه‌كانى توركيا له ساڵى رابردووه‌وه تا ئێستا 300 سه‌رباز و ئه‌ندامى هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا كوژراوون.
تا ئێستا له باره‌ى ئامارى زيانه گيانى و ماڵييه‌كانى بۆردومانى به‌رده‌وام و ئۆپراسيۆنه‌كانى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر شاره‌كانى باكوورى كوردستان هيچ ئامارێكى ورد له‌به‌رده‌ستدا نييه.
پارتى كرێكارانيى كوردستان (PKK)، له 1979 له لايه‌ن ژماره‌يه‌ك گه‌نجى كورده‌وه به سه‌رۆكايه‌تى عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان، دامه‌زراوه و له 15ى ئاب/ته‌باخى 1984 شۆڕشى چه‌كدارى دژ به سوپاى توركيا راگه‌ياندووه.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕه‌وه تا ئێستا زياتر له 35 هه‌زار كه‌س له هه‌ردوولا كوژراوون.
له 15ى شوباتى 1999 رێبه‌رى ئه‌و پارته، عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان، له پرۆسه‌يه‌كى هه‌واڵگرييانه‌دا، له كينيا ده‌ستگيركرا و به فڕۆكه‌يه‌كى تايبه‌تى توركيا له لايه‌ن رفێنه‌ره‌كانييه‌وه گواسترايه‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستگيركردنييدا، حكومه‌تى توركيا ئۆج ئالانى راده‌ستى دادگا كرد و له لايه‌ن دادگاى ئه‌و وڵاته‌وه به سزاى له سێداره‌دان مه‌حكوم كرا.
يه‌كێتى ئه‌وروپا و رێكخراوه مرۆيى و دادوه‌رييه‌كانى جيهان دادگاى توركيايان ناچار كرد، هه‌موارى سزاى له‌سێداره‌دانه‌كه بكات و سزاكه‌ى بۆ زيندانى هه‌تا هه‌تايى بگۆڕێت.


.jpg)



