بەرپرسێكی ئاكەپە رفێندرا
K24 - ھەولێر:
بەرپرسێكی پارتی داد وگەشەپێدان (ئاكەپە) لە باكووری كوردستان لە لایەن چەند كەسێكەوە رفێندرا.
كەمێك پێش ئێستا راگەیاندرا كە ساڵح زەكی چەتین كایە، بەرپرسی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاكەپە) لە ناوچەی ئیسپیر لە شاری ئەرزەڕۆم لە باكووری كوردستان لە لایەن چەند كەسێكەوە رفێندرا.
شاھین زەكی، برای بەرپرسە رفێندراوەكە بە میدیاكانی توركیای راگەیاند: "ئەمڕۆ لەگەڵ ساڵحی برام و ھاوڕێیەكی دیكەمان لە شاری ئەرزەڕۆم بەرەو شاری روحای دەڕۆیشتین، لە لای چەند چەكدارێكی پەكەكەوە دەوری ئۆتۆمبێلەكەماندرا. گوتیشی: "كاتێك كۆنتڕۆڵی ناسنامەكانمان كراو زانیان كە ساڵح بەرپرسی ناوچەی ئسپیری ئاكەپەیە ئەویان رفاند".
شاھین لە لێدوانەكەیدا بۆ میدیاكان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "سەرۆك وازیرانی توركیا لە رفاندنی ساڵح، ئاگادار كراوەتەوە و گەڕان بۆ دۆزینەوە و ئازادكردنی بەردەوام دەبێت.