جۆن كيرى بۆ ژنێكى كورد: له‌به‌ر ئازاييه‌كه‌ت و هاوكاريكردنى ئێزدييه‌كان خه‌ڵاتت ده‌كه‌ين
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ژنه كوردێك خه‌ڵات ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له نووسينگه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، به ئاماده‌بوونى جۆن كيرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه، مه‌راسيمى خه‌ڵاتكردنى ژنانى بوێر له جيهاندا ده‌ستيپێكرد و ژنێكى كوردى ئێزدى ناوى له ليستى ژنانى پاڵێوراوه بۆ خه‌ڵاتى ئه‌مساڵى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌يه‌كى بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 نێردراوه، نوسینگەی راگەیاندنی کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لەھەولێر، رايگه‌ياند،
لەناو خەڵاتکراوەکان دکتۆرو چالاکوانێکی ئێزدی ھەیە بەناوی دکتۆر نەغەم نەوزاد حەسەن.
له مه‌راسيمه‌كه‌دا، جۆن كيرى رايگه‌ياند، دكتۆر نه‌غه‌م نه‌وزاد حه‌سه‌ن، به هۆى ئازاييت و بوێريت و به هاناوه‌چوونى ئێزدييه‌كان و هاوكاريكردنى ژنانى ئێزدى رێزت لێده‌گرين ئه‌ى ژنى ئازا.
مه‌راسيمه‌كه، كاتژمێر 10:30ى ئه‌مڕۆ به كاتى واشنتن ده‌ستيپێكرد و بڕياره له مه‌راسيمه‌كه‌دا جۆمى بايدن، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكاش وته‌يه‌ك پێشكه‌شبكات.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، كه وێنه‌يه‌كى بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 نێردراوه، له وتاره‌كه‌يدا جۆى بايدن، باسى گرنگى رێزلێنان لە نزیکەی 100 ژن لە 60 وڵاتی جیاواز لەماوەی زیاتر لە 10ساڵی ڕابردوودا ده‌كات، كه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ساڵانه مه‌راسيمى رێزلێنانه‌كه رێكده‌خات.
لە فۆریومەکەى ئه‌مڕۆى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا پانێڵ و سیمینیار پێشکەش دەکرێت بۆ پیشاندانی ئەوانەی لەڕابردوو و ئێستادا خەڵاتیان بەدەستھێناوە.
ھەروەھا وتارێک لەلایەن ئەدمیراڵ میشێڵ ھاواردەوە پێشکەش دەکرێت, کەیەکەم ژنە پلەکەی بۆ ئەدمیڕاڵی چوار ئەستێرە بەرزکرابێتەوە و یەکەم ژنی ئەفەریقی-ئەمەریکیە کە پلەی ئەدمیڕاڵی چوار ئەستێرەی لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بەدەستھێنابێت.
ھەر لە فۆریۆمەکە نمایشێک لەلایەن ھونەرمەند سۆنیتا ئەلیزادە وە پێشکەش دەکرێت.
بەشێوەیەکی ساڵانە, خەڵاتی وەزیری دەرەوە بۆ ژنانی بوێری نێودەوڵەتی رێز لەو ژنانە دەگرێت لەسەرانسەری جیھاندا کەوا بوێریەکی بێوێنەو رابەرایەتیان تۆمارکردووە لەداکۆکیکردن لە ئاشتی و دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی جێندەری و تواناسازی ژنان سەرەڕای ھەبوونی مەترسی کەسی لەسەریان لەزۆربەی کاتەکاندا.

پرۆفايلى دكتۆر نه‌غه‌م نه‌وزاد حه‌سه‌ن:
دکتۆر نەغەم, چالاکوان و دکتۆرێکی ئێزیدیە کار بۆ چارەسەرکردنی ژنان و کچانی قوربانی دەستی داعش دەکات.
لەکاتی تەواوکردنی خوێندنە پزیشکیەکەیەوە لە زانکۆی موسڵ لەساڵی 2002 ەوە, دکتۆر نەغەم ژیانی خۆی بۆ یارمەتیدانی ژنان و کچان و بەھێزکردنی کۆمەڵگاکەی تەرخانکرد.
*ھەروەھا کۆڕسێکی دەروونناسی منداڵانی تەواوکرد کەلەلایەن زانکۆی ھامبۆرگەوە دابین کرابوو.
*بەشداری لە کۆرسی مافەکانی مرۆڤ کرد کەلەلایەن کۆمەڵەی پزیشکی فەڕەنسیەوە فەراھەم کرابوو.
*ھەروەھا بەشداری لەژمارەیەک کۆرسی تایبەت بەمافەکانی ژنان و رابەرایەتیکردن کردووە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
*لەساڵی 2007 دکتۆر نەغەم بەچڕی تیشکی خستە سەر مافەکانی مرۆڤ و کێشەکانی ژنان بەھاوبەشی لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی خێرخوازی لەدەشتی نەینەوا.
*کاتێک داعش دەستی بەسەر شەنگالدا گرت لەھاوینی ساڵی 2014, دکتۆر نەغەم دەستبەجێ ئەزمونی ژیان و لێھاتوویی خۆی خستە خزمەت یارمەتیدانی ژنان و کچانی ئازادکراو.
Luftbrücke Irak نوێنەری ڕێکخراوێکی خۆجێییی و خۆبەخشی مرۆیی ئەڵمانیە بەناوی (ئەم رێکخراوە لە رێی یەکێک لە پرۆگرامەکانیەوە 1000 ژنی دەربازبووی دەستی داعشی بۆ چارەسەری دەروونی گواستۆتەوە بۆ ئەڵمانیا.
*دکتۆر نەغەم بەشێوەیەکی بەردەوام سەردانی ئەڵمانیا دەکات و بۆماوەی چەند ھەفتەیەک دەمێنێتەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کەوا کچەکان چاودێری کەلتوری و تەندروستی شایستە وەردەگرن و لەھەمان کاتدا بۆ ئەوەی بەیەکسانی ھەلی تێکەڵاوببونبان بۆ فەراھەم بکات.
*هەروەھا بە خۆبەخش لە سەنتەری ژنانی رزگاربوو لە دھۆک کاردەکات بەمەبەستی دابینکردنی چاودێری تەندروستی و دەروونی بۆ ئەوانەی لەدەست داعش رزگاریان بووە وە بۆ ئەوانەی بەھۆی ئاوارەبوون و توندوتیژیەکانەوە دووچاری تراوما بوونەتەوە.
* لەکاتێکدا شەڕی دژ بەداعش بەردەوامە, بوێری کارەکانی دکتۆر نەغەم زیاد دەکەن ئەوکاتەی تاک و کۆمەڵگاکان دەبوژێنەوەو بنیات دەنرێنەوە.
.jpg)





