هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى: له مه‌خموور به قوڵايى دوو كيلۆمه‌تر هێڵى پێشه‌وه‌ى داعش شكێنراوه
پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش رۆژانه له عێراق و سووريادا خه‌رجييان 11 مليۆن دۆلاره
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى مه‌خموور و هيت و فه‌لوجه له يه‌ك كاتدا به‌ڕێوه‌ده‌چن و له ميحوه‌رى مه‌خموور به قووڵايى دوو كيلۆمه‌تر هێڵى پێشه‌وه‌ى داعش به‌زێنراوه.
گوته‌بێژى هاوپه‌يمانێتييه‌كه، ستيڤ وارن، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه له باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له به‌غدا ئه‌نجاميدا، رايگه‌ياند، بۆردومانى هاوپه‌يمانان ريزى پێشه‌وه‌ى داعشى هه‌ڵته‌كاندووه و زيانێكى زۆرى دارايى به‌و رێكخراوه گه‌ياندووه و ئێستا داعش بازگه‌كانى كه‌مكردوونه‌ته‌وه و مووچه‌ى چه‌كداره‌كانى پێ نادرێت.
گوتيشى: هه‌فته‌ى رابردوو، هاوپه‌يمانى توانيى به‌رپرسى دارايى داعش بكوژێت، كه به حاجى ئيمام ناسراو بوو و پێشتر به‌يعه‌تى دابووه ئه‌بو موسعه‌ب زهرقاويى.
له باره‌ى پرۆسه سهربازييهكانيشهوه گوتى: پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى فه‌لوجه و قه‌زاى مه‌خمور و ناحيهى هيت له يه‌ك كاتدا به‌ڕێوه‌ده‌چن و داعش نيوه‌ى ناوهچهكانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى له عێراقدا له‌ده‌ستداوه و له ميحوه‌رى مه‌خمووره‌وه به قووڵايى دوو كيلۆمه‌تر هێڵى پێشه‌وه‌ى داعش به‌زێنراوه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه كرد، كه ناوچه‌ى بێجى و شارى تكريت و شنگال و رومادى له ده‌ست داعش ده‌رهێنراوون. هه‌روه‌ها كوبهيسه و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى مه‌خموور رزگار كراوون و به‌م زوانه هيت و گهيارهش به ته‌واوى رزگار ده‌كرێن.
له باره‌ى تێچوونى ماددى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانه‌وه،
ستيڤ وارن، گوتى: پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش رۆژانه له عێراق و سووريادا خه‌رجييان 11 مليۆن دۆلاره و ئه‌مريكا رۆژانه ئه‌و بڕه پاره‌يه بۆ خه‌رجى سه‌رجه‌م پرۆسه سه‌ربازييه‌كان خه‌رجده‌كات.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هێزه مارێنزهى ره‌وانه‌ى عێراق كراوه به شێوه‌ى كاتى ده‌مێننه‌وه و له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى نێوان عێراق و ئه‌مريكا تايبه‌ت به ناردنى 3 هه‌زار و 500 سه‌رباز كه بڕيار بوو ره‌وانه‌ى عێراق بكرێن، ناردراوون.