به ڤیدیۆ.. پێڵاوى مێسى ميسرییه‌كان تووڕه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ليۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ئێم بی سیی میسر), جووتێك پێڵاوی وه‌رزشی خۆی خسته زیادكردنی ئاشكرا و رایگه‌یاند داهاته‌كه‌شی بۆ پرۆژه‌ی خێرخوازی له میسر ته‌رخان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ی میسری ناڕه‌زایی میسرییه‌كانی لێكه‌وته‌وه.
میسرییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایانگه‌یاندووه، ئه‌و كاره‌ی لیۆنێل مێسی، سووكایه‌تیكردنه به وڵات و گه‌لی میسر، كه به دایكی دونیا داده‌نرێت.
هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌و ئه‌ستێره‌یه له كاتى به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "به‌ڵێ من به‌ناوبانگم" كه به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی "ئێم بی سیی میسر"ه، رایگه‌یاند كه حه‌ز ده‌كات پاره‌ی فرۆشتنی جووتێك پێڵاوی وه‌رزشی خۆی، له پرۆژه‌ی خێرخوازی له وڵاتی میسر ته‌رخان بكات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كولتووری عه‌ره‌ب و میسرییه‌كاندا، پێڵاو هێمایه‌ك بۆ سووكایه‌تی، له جیاتی ده‌ربڕینی خۆشحاڵ و پێشوازیكردن له‌و بڕیاره، ئه‌و كاره‌ی مێسییان ره‌تكرده‌وه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناره‌زایی خۆیان ده‌ربڕی.
به‌رهه‌ڵستكارانی عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر، ئه‌و رووداوه‌یان وه‌ك ده‌رفه‌تێك قۆستووه‌ته‌وه و وه‌ك توانجێك به‌رامبه‌ر به سیسی به‌كارییان هێناوه، له دیارترین ئه‌و جریوانه‌ی له توویته‌ر بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، هاشتاگی (#حذاء_ميسي_لشعب_السيسي), به كوردی واته (پێڵاوی میسی بۆ گه‌لی سیسی) و زياتر له 15 هه‌زار جار بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌وه‌نده نه‌وه‌ستان و ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ی به‌رنامه و پێشكه‌شكار و ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه كرد و گوتیان: "یه‌كه‌مجار شه‌رمه بۆ بێژه‌ره‌كه، ئینجا ده‌رهێنه‌ره، چونكه به‌رنامه راسته‌وخۆ نه‌بوو و زۆر به ئاسانی ده‌توانرا ئه‌و به‌شه له به‌رنامه‌كه لابدرێت".
ناڕه‌زایه‌تیی میسرییه‌كان درێژه‌ی كێشا و یه‌كێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان میسر به‌ناوی "سه‌عید حه‌ساسین"، بێزاری خۆی له‌و كاره‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ده‌ربڕی و له یه‌كێك له به‌رنامه‌كاندا پێڵاوه‌كانی خۆی داكه‌ند و له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی به‌رده‌می خۆی داینان و گوتی: "منیش پێڵاوه‌كانم پێشكه‌ش به مێسی ده‌كه‌م".
سه‌رچاوه: BBC