دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیی له‌ مه‌خموور روویاندا

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/8f82423e-a563-4d90-827b-9c73ec90e35c/Necat%20Eli.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیی له‌ مه‌خموور روویاندا.

كرده‌وه‌ خۆكوژییه‌كان له‌ رێگه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدراون، كه‌ ئۆتۆمبێلێكیان بنكه‌ی پۆلیس و ئاسایشی له‌ شارۆچكه‌كه‌ كردووه‌ته‌ ئامانج و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش له‌ نزیك بینای قائیمقامییه‌تی شارۆچكه‌كه‌ خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

رزگار محه‌مه‌د، قائیمقامی قه‌زای مه‌خموور بۆ كوردستان 24 گوتی: "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ 3 كه‌س شه‌هیدبوون".

ئەم ھێرشە خۆکوژییەش لەکاتێکدایە کە نزیکەی ھەفتەیەکە، سوپای عێراقی بە ھاوکاری ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە میحوەری رۆژئاوای مەخموور، دەستیانکردووە بە ئۆپراسیۆنی رزگارکردنەوەی ناوچەکانی دەووروبەری موسڵ.