هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی داعش له ناحیه‌ی باقرت و مه‌خموور چۆن بووه؟
له هێرشێكی خۆكوژیدا داعش چوار ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژكراوی له ناحیه‌ی باقرت و قه‌زای مه‌خموور ته‌قانده‌وه
K24 – میحوه‌ری مه‌خموور:
شه‌وی رابردوو داعش له‌قه‌زای مه‌خموور و ناحیه‌ی باقرت دوو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌دات. به‌پێی زانیاریه‌كانی كوردستان24 هه‌ردوو كرده‌وه‌كان له ڕێگه‌ی 4 ئۆتۆمبیڵی بۆمبڕێژكراو كه 6 چه‌كداری داعشی تیدابووه ئه‌نجام دراوه.
به‌پێی وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان،كرده‌وه‌ی یه‌كه‌میان له سه‌نگه‌رێكی هیزه‌كانی پێشمه‌رگه بووه له نزیك گوندی گرده‌ڕه‌شی سه‌ر به‌ناحیه‌ی باقرت كه تیایدا هیزه‌كانی پێشمه‌رگه ویستویانه ڕێگری له‌و خۆكوژانه‌ی داعش بكه‌ن و به‌وهۆیه‌شه‌وه هه‌ر له‌وێدا 3 ئۆتۆمبێڵیان ده‌ته‌قێنرێنه‌وه .
ئۆتۆمبێڵی چواره‌میش كه له جۆری پرادۆ بووه و دوو چه‌كداری داعشی تیدا بووه كاریگه‌ری و دوكه‌ڵی ته‌قینه‌وه‌كه‌یان به‌هه‌لزانیوه‌و خۆیان له‌ده‌ست هیزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌رباز كرده‌ووه ، به‌ره‌و قه‌زای مه‌خموور هاتوون.
له‌ڕێگه‌شدا خۆیان واناساندووه كه گوایه برینداریان پێیه تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌نه به‌رده‌م قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌خموور و له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانه‌وه ڕێگریان لێ ده‌كرێت و 2 چه‌كداره تیرۆریسته‌كه داعش‌یش له‌نو ئۆتۆمبیله‌كه‌یاندا خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه.
له‌كرده‌وه خۆكوژیه‌كه‌ی مه‌خمووردا 3 كارمه‌ندی هیزه‌كانی پۆلیس شه‌هید بوون و هیچ بریندارێكیش نییه.
سه‌باره‌ت به زیانه گیانیه‌كانی كرده‌وه خۆكوژیه‌كه‌ی ناحیه‌ی باقرت تا ئێستا زانیاری دروست له‌به‌ر ده‌ستدانییه، به‌ڵام به گوته‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێك ڕه‌نگه زیاتر له 5 شه‌هید له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا هه‌بن.
داعش له‌دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌و كرده‌وه خۆكوژیانه ڕاگه‌یاندووه و ناوی 6 چه‌كداری خۆشی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هه‌ستاون به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وانه كه یه‌كیك له‌و چه‌كدارانه كورده.