په‌كه‌كه به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئامه‌د راگه‌یاند
هه‌په‌گه: ته‌قینه‌وه وه‌ڵامێكه بۆ قوربانییه‌كانی ناوچه‌ی سووری ئامه‌د
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێنی شاری ئامه‌دی باكووری كوردستانی گرته ئه‌ستۆی خۆی.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان، كاروانێكی پۆلیسی كردووه‌ته ئامانج، هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی ئاماره‌كان، 7 پۆلیس كوژراون و 13ی دیكه‌ش بریندارن، به‌ڵام هه‌په‌گه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "17 پۆلیس كوژران و 13ی دیكه‌ش برینداربوون".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ك وه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بووه له حكوومه‌تی توركیا، له به‌رامبه‌ر قوربانییه‌كانی ناوچه‌ی سووری ئامه‌د.