كاندیده كورده‌كه وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وت ره‌تده‌كاته‌وه
به‌بێ ته‌وافوقی سیاسی ئه‌و پۆسته وه‌رناگرم
K24 - هه‌ولێر:
كاندیده كورده‌كه‌ی عه‌بادی، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وت له حكوومه‌تی ته‌كنۆكراتی داهاتووی عێراق، ره‌تیكرده‌وه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك، نزار محه‌مه‌د سه‌لیم دۆسكی، كاندیدی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، به‌هۆی نه‌بوونی ته‌وافوقی سیاسی ئه‌و پۆسته وه‌رناگرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "به‌هۆی نه‌بوونی ته‌وافوقی سیاسی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وت ره‌تده‌كه‌مه‌وه".
نزار محه‌مه‌د سه‌لیم دۆسكی، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، سوپاسی عه‌بادی ده‌كات، كه بۆ ئه‌و پۆسته كاندیدی كردووه.