مەبەست لە کردەوە خۆکوژییەکانی داعش لە مەخموور بزانه‌

ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ خۆكوژه‌كان قسه‌یكردووه‌ بۆ كوردستان24 ده‌دوێت

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/39cec9ee-421e-440b-ad93-c32c6fd7eea9/taqenawakan.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

مەبەست لە کردەوە خۆکوژییەکانی داعش لە مەخموور، بۆ خۆ گەیاندن بووە بە بنکەی سەربازی سوپای ئەمریکا و عێراق لە مەخموور، بەڵام پێشمەرگە رێگەی نەدا ئامانجەکەی بپێکێت.

پێشمەرگەیەکیش کە لەگەڵ خۆکوژەکان قسەی کردووە بۆ کوردستان24 وردەکاری  ئاشکرا دەکات.

داعش بەم رێگەیە پێنج ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی لە ناحیەی قەراجەوە دزە پێکرد بۆ نێو سەنگەرەکانی پێشمەرگە، چوار ئۆتۆمبیلیان لە گوندی گردەرەش لەلایەن پێشمەرگەوە رێگەیان لێ گیراوە دوای رووبەروو بوونەوەیان، چوار ئۆتۆمبیلەکە دەتەقێنرێنەوە و ئۆتۆمبێلێکی دیکەش، کە دوو خۆکوژی تێدا بووەو لە بەردەم قایمقامی مەخموور خۆی دەتەقێنێتەوە.

ئەم پێشمەرگەیە کە لەگەڵ خۆ کوژێکیان قسەی کردووە باس لەوە دەکات ئۆتۆمبیلەکان مۆدێل بەرزبوون و ئاڵای کوردستان پێوە بووەو خۆکوژەکان و جلی پێشمەرگەیان پۆشی بوو.

بەپێ وتەی بەرپرسانی پێشمەرگە ئامانجی ئەو کردە خۆکوژیانە بۆ خۆ گەیاندن بووە بە ئەو بنکە سەربازییە ئەمریکی و عێراقیەی بووە لە نێو مەخموردا بەڵام پێشمەرگە رێگەی لە ئامانجی داعش گرتبوو.

لەو کردە خۆ کووژیانەدا  لە بەردەم بینای قایمقامی مەخموور سێ پۆلیس شەهید بوون لە گوندی گردە رەشیش کە پێشمەرگە بە ئۆتۆمبیلەوە رووبەروی چوار ئۆتۆمبیلەکە دەبنەوە 5 پێشمەرگە شەهید دەبن و ژمارەیەک پێشمەرگەی دیکەش بریندار دەبن.

رێکخراوی تیرۆرستی داعش  ئەنجام دەرانی تەقینەوەکانی ئاشکرا کرد و کە لە رێگەی 6 خۆکوژو پێنج ئۆۆتۆمبیلەوە تەقینەوەکانی ئەنجام داوە.