عه‌مار حه‌كیم: نابێت هیچ پێكهاته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی پشتگوێ بخرێت
ره‌خنه‌ی توند له عه‌بادی ده‌گرێت
K24 - به‌غدا:
عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق له به‌غدا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ چاكسازیدان و به وردیش چاودێری هه‌نگاوه‌ی عه‌بادی ده‌كه‌ن له‌و بواره‌دا.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌فته‌ی رابردوو، لیستی ناوی 16 كاندیدی پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، به مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێی ته‌كنۆكرات له عێراق.
عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق، له وته‌یه‌كدا گوتی: "ئێمه له‌گه‌ڵ چاكسازی سه‌رتاسه‌رین و به وردیش چاودێری هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی عه‌بادی ده‌كه‌ین".
لە درێژەی قسەكانیدا حەكیم جەختی لەوە كردەوە، پێویستە ھاوسەنگی نیشتیمانی نێوان پێكھاتەكانی عێراق بپارێزرێت و گوتی: "پشتگوێخستنی ھەر پێكھاتەیەك له عێراقدا، به مانای جیابوونه‌وه دێت و نابێت هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌ت، پشتگوبخرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر عه‌بادی له ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، دوور نییه له پۆسته‌ی لاببرێت.