پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه: پاره و داهاتی هه‌ڵه‌بجه ده‌نێردرێته‌وه سلێمانی
پارێزگای هه‌ڵه‌به‌جه به پاره‌ی "خێرخوازان" به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 - هه‌ڵه‌بجه:
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه تا ئێستا، نه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه له حكوومه‌تی عێراقدا، خاوه‌نی هیچ بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت نییه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوو ساڵ زیاتره بووه‌ته پارێزگا.
ئێستا ئیش و كاره‌كانی پاریزگای هه‌ڵه‌بجه به پاره‌ی خێرخوازان به‌ڕێوه ده‌چێت، هۆكاری ئه‌وه‌ش نه‌بوونی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ته به‌و شاره، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش وێڕای نه‌بوونی بوودجه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانیان ده‌ڵیت: "پاره و داهاته‌كانی هه‌ڵه‌بجه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پارێزگای سلێمانی".
عه‌بدوڵڵا نه‌وڕۆڵی، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه گویشتی: "بۆ ڕاییكردنی زۆربه‌ی ئیش و كاره‌كانی پارێزگاكه‌مان ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سلێمانی".
ماوه‌ی دووسال زیاتره هه‌له‌بجه بووه‌ته پاریزگا، به‌ڵام وه‌ك ده‌وترێت هه‌ڵه‌بجه ته‌نها له‌سه‌ر كاخه‌ز بووه‌ته پاریزگا و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هیچ هه‌نگاوێكی بۆ نه‌نراوه و له زۆر ڕوه‌وه وه‌ك قه‌زایه‌كی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
چالاكوانێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسیه‌كان به به‌رپرس ده‌زانێت له فه‌رامۆشكردنی هه‌ڵه‌بجه.
له‌سنووری ئیداری پاریزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا چه‌ندین سه‌رچاوه بۆ داهات بوونیان هه‌یه وه‌كو مه‌رزه سنوریه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران و نه‌وت و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاویه‌كان و گه‌شت و گوزار،به‌ڵام هیچ كام له‌وانه وه‌ك پێویست سودیان لێ وه‌رنه‌گیراوه بۆ به‌هیز كردنی ژێرخانی ئابووری شاره‌كه‌و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی.