ئیمارات سێیه‌م كامپی په‌نابه‌رانی له‌ به‌حركه‌ كرده‌وه‌

حوسێن جه‌سمی له‌ باره‌ی كردنه‌وه‌ی كامپه‌كه‌ بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/16f2a81b-2b08-4ac5-b3de-76a68d5c55c7/kempi%20eimarat.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

رێكخراوی مانگی سووری ئیماراتی، سێیەمین كامپی ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستانی لە بەحركە كردەوە، جگە لە كردنەوەی نەخۆشخانەیەك بۆ ئەو ئاوارانەی دێنە ناو ھەرێمی كوردستانەوە.

بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری ھەولێر و كونسوڵی گشتی ئیمارات و حوسێن جه‌سمی ھونەرمەندی ناسراوی ئیماراتی و بالوێزی نیازپاكی له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سێیەمین كامپی ئاوارەكانی رۆژئاوا كرایەوە، ئاڵای ھەردوو وڵات لە كەمپەكەدا بەرز كرایەوە.

كەمپەكە پێكھاتووە لە 632 یەكەی نیشتەجێبوونی 100 مەتری، قوتابخانە، بنكەی تەندروستی، بازاڕ و شوێنی تایبەت بە یاری منداڵان، لەلایەن مانگی سووری ئیماراتەوە رادەستی ئیدارەی پاریزگای ھەولێر كرا.

دوابەدوای كردنەوەی كەمپی نیشتەجێبوونی ئاوارەكان، نەخۆشخانەی منداڵان و لە دایكبوونیش كرایەوە، كە زیاتر لە 60 قەرەویڵەو لە ماوەی 40 رۆژی داھاتوودا بە تەواوەتی دەست بە كارەكانی دەكات.

مانگی سووری ئێماراتی، پێشتریش ھاوكاری ئاوارەكانی ھەرێمی كوردستانی كردووە 1000 یەكەی نیشتەجی بوونی بۆ كەمپی دیبەگە و ھەروەھا هاوكاری كامپی كۆنی بەحرەكەی كردووه‌ و كامپی بۆئاوارەكانی قوشتەپەش دروست كردووە.