پەردە لەسەر پەیکەری مێژوونووسێکی كورد لادرا

له‌ مۆزه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/c0477c09-124f-4be0-b0d0-74eb91d15b73/ladani%20parda%20lasar%20paikary%20mejunus%20muhsin%20mahamd.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ لە دووەم ساڵیادی كردنەوەی مۆزەخانەی پەروەردەیی شاری ھەولێر، پەردە  لەسەر پەیکەری مێژوونووسی كورد موحسین محەممەد لادرا و  ھۆڵی واحید مەرجانیش كرایەوە. بەشێك لە ھونەرمەندان و نووسەرانیش  دەڵێن، پێویستە كەسایەتییەكان  پێش ئەوەی كۆچی دوایی بكەن، ڕێز لە خزمەت و ماندووبوونیان بگیرێت.

ئەم قوتابخانەیە ھەرگیز خەیاڵی ئەوەی نەكردبوو، رۆژێك دێت، دوو لە قووتابیانی لەھەمان شوێنی پەروەردە و فێركردنیان، پەیكەریان بۆ درووستدەكرێ و ھۆڵیكیان بەناو دەكرێ

لێرە، ئەدیبان، نووسەران، ھونەرمەندان و بەرپرسان، سەرجەمیان كۆبوونەتەوە بۆ ڕێزگرتن لە دوو كەسایەتی، یەكێكیان خۆی لێرەیە و ئەوەی دیكە تەنیا یادگارییەكانی ئامادەیە و جەستەی لە ژێر خاكدایە. مۆزەخانەی پەروەردەیی پەیكەری مێژوونووسێكی دیكەشی لەباوەش گرت، ئەمیش موحسین محه‌مه‌ده‌.

لێرە ھۆڵێكی بچووك تەرخان كرا بۆ نمایشكردنی كارە گەورەكانی ھونەرمەند واحید مەرجان، ئەمەش وەك وەفایەك بۆ خزمەتكردنی ئەو ھونەرمەندە بە ھونەری كوردی. ئەگەرچی خۆی نزیكەی 2 مانگە كۆچی دوایی كردووە، بەڵام یادگاریەكانی ھێشتا بنەماڵە و ھاوڕێكانی بەیەكوە كۆ دەكاتەوە.

ڕێكخستنی ئەم مەڕاسیمە بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر كردنەوەی مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەدەیی ھەولێر بوو، سەرپەڕشتیاری مۆزەخانەكەش باس لەوە دەكات، بەھۆی دۆخی ئابووری ھەرێمی كوردستان، بەشی زۆری ئەركەكان بنەماڵەی كەسایەتییەكان خۆیان ئەنجامی دەدەن.

لە ڕێوڕەسمەكە، كامێرای وێنەگرتنەكەی گیوی موكریانی و بەشێكی زۆری ئەو وێنانەش نمایش كران، كە موكریانی بە كامێراكەی گرتبوونی، بەشێك لە ھونەرمەند و ئەدیبانیش دەیانگوت، ئەوەی گرنگە تا كەسایەتییە ناسراوەكان لە ژیانن كاری لەم شێوەیان بۆ بكرێت، ئەگەر نا وەك مشكۆی ھەولێری دەڵێ، لە پاش مەرگم، چ فایدەیە بێیە سەر قەبرم.

Fly Erbil Advertisment