بارزانی و مه‌كگورك باس له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی موسڵ ده‌كه‌ن
بڕیارییاندا هه‌وڵه‌كانییان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق بخه‌نه‌گه‌ڕ
K24 - هه‌ولێر:
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ستیوارت جۆنز، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئامادەی بوو و تیادا، بیروڕا دەربارەی دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و هۆکارەکانی قەیرانی سیاسی لە بەغدا ئاڵوگۆڕ کران و بارزانی و مەکگۆرک بڕیاریاندا بەردەوامن بن لە راوێژکردن بۆ دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئێستای سیاسی عێراق.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بارزانی و مەکگۆرک باسیان لە دوا ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ و قۆناخی دوای ئازادکردنی مووسڵ کرد.