بوونی حهشدی شهعبی له كهركووك رهتدهكرێتهوه
لایهنه كوردییهكانی كهركووك ههوڵی یهكدهنگی دهدهن
K24 - كهركووك:
لایەنە سیاسییەکانی کەرکووك، لەسەر ئاستی کەسی یەکەم، بوونی حەشدی شەعبیان لەشارەکەدا ڕەتکردەوەو داواشیان لەسەرکردایەتی سیاسی کورد کرد، رێگە لە باڵادەست بوونی ھەژموونی حەشدی شەعبی لەشارەکەدا بگرێت، ھەروەھا لایەنەکان جەختیان لەیەکڕیزی نێوانیان کردەوەو داوایان کرد کە کۆتایی بەو بارگرژییە سیاسییە بھێنرێت کە ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە.
پارتی و یەکێتی کە کۆبوونەوەکەیان بەڕێوەدەبرد، داوایان لەلایەنە سیاسییەکانی کەرکووك کرد، مەترسی شەڕی داعش لەبەرچاو بگرن، لایەنەکان بڕیاریاندا کە ئەو گرژییەی لەنێوانیاندا دروستبووە لە ھەرێمی کوردستان، نەیگوازنەوە بۆ شاری کەرکووك.
لایەنە سیاسییەکان بوونی حەشدی شەعبیان لە شارەکەدا بەمەترسی لە قەلەم داو لە سەر ئاستی حزبە کوردییەکانیش، لێژنەیەك پێکھێنرا، کە مانگانە کۆبوونەوە ئەنجامبدەن.
ھەرچەندە لەم کۆبوونەودا بڕیاربوو ھەموو لایەنە کوردییەکان بەشداربن، بەڵام بەبێ بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان، کۆبوونەوەکە بەڕێوەچوو.. بیانووی گۆڕانیش بۆ بهشدارینهكردنی ئهوهبوو، كه كۆبوونهوهكه له بارەگای پارتی ئەنجامدراوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "ئێمە ئامانجمانە کورد لەم شارەدا یەکدەنگ بێت، بۆیە داوامان لەھەموو لایەنەکان کردووە کە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن، ئەو لایەنانەشی کە نەھاتوون خۆیان دەخەنە ژێر پرسیارەوە".
لایەنە سیاسییە کوردییەکان پێیانوایە، ئێستا واقعێك ھاتووهتە پێشەوەو ھێزەکانی پێشمەرگەش شاری کەرکووك دەپارێزێن، ھەروەھا ئەم شارە پێویستی بە بڕیارێك ھەیە بۆ ئهوهی بگهڕێتهوهی سەر ھەرێمی کوردستان.