نادیە موڕاد: دوای ھاوكاری دەكات بۆ پەناخوازان

"من لێرەوە داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەكەم باشتر ئاگاداری رەوی پەناخوازان بن، گەر ئەو پەناخوزانە دیپۆرتی توركیا دەكرێنەوە دواتر دەچن بۆ كوێ"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/b235e7ae-59b9-428e-9154-e27138edfd8a/Nadiya-aydomin.ism/manifest

 K24 – ھەولێر:

نادیە موڕاد چالاكوانی كورد ئێزدی و كاندیدی خەڵاتی نۆبڵ سەردانی كەمپی ئایدۆمینی لە یۆنان كرد و داوای لە پەنابەران كرد بەشێوەیەكی ئاشتییانە كەمپەكە جێبێڵن و بچنە كەمپی باشتر لە رووی سەلامەتی و تەندروستییەوە، داوای ھاوكاری زیاتریكرد بۆ پەناخوازان.

نادیە موڕاد  چالاكوانی كورد دەڵێت: "من بۆ ئەوە ھاتووم، كە بە زۆر بە پەناخوازان ناڵێم بڕۆن بۆ كەمپەكان، بەڵام ئەوەی من لە حكوومەتی ئێرە بیستم ئەوان سنوورەكانیان نەكەنەوە، ئێستا ئەو پەناخوازانە رۆژ لە دوای رۆژ ژیانیان نەخۆشتر دەبێت، منداڵەكان ھەموویان نەخۆش و بێ خواردنن".

نادیە موڕاد دەشڵێت: "من لێرەوە داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەكەم باشتر ئاگاداری رەوشی پەناخوازان بن، گەر ئەو پەناخوزانە دیپۆرتی توركیا دەكرێنەوە دواتر دەچن بۆ كوێ".

 پەناخوازێكی سووری گوتی: " پەنابەری سوری لێرە  ئەمڕۆ نە ئاویان خواردووەتەوە و نەنانیان خواردووە، سبەی بەھەمان شێوە لێرە دەبین. دەبێت دەروازەی سنورییمان لێبكەنەوە".

ئێستا نزیكەی 11 ھەزار پەناخواز لە كەمپی ئایدۆمینی ماونەتەوە و بە گوتەی خۆیان شوێنەكە جێناھێڵن، داوا دەكەن وڵاتانی ئەوروپا سنوورەكانیان بۆ بكەنەوە تابگەن بە وڵاتانی دیكەی باكووری ئەوروپا.