خەسرۆ گۆران: ئەگەر گۆڕانكاری لە حكوومەت بكرێت دەبێ عەبادیش بگرێتەوە

ئەو وەزیرانەی پێشنیازكراون قەبوڵكراونین

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e7b4b5a6-919d-4d96-a9c0-6de4846a698c/xasro%20goran.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق راتگەیاند، ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانگارییه‌ك له‌ حكومه‌تدا بكرێت ده‌بێت خودی عه‌بادیش بگرێته‌وه‌، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئه‌و وه‌زیرانه‌ی پێشنیاز كراون بۆ كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق لای ئێمە قەبوڵكراونین.

لە میانی بەشداریكردنی لە گه‌شتێكی هه‌واڵه‌كانی (كوردستان24) خه‌سرۆ گۆران، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند: "ئێمە وەك فراكسیۆنی پارتی پێمانوایە ئەگەرعەبادی بیەوێت ھەر گۆڕانكارییەكی گشتی بكات دەبێ خودی خۆشی بگرێتەوە".

گوتیشی: "ئێمە لەگەڵ فراكسیۆنە شیعە و سونەكان كۆدەبینەوە بۆ ئەوەی رەئی كورد بگەیەنە ئەو لایەنەنانە، بەڵام بۆچوونی فراكسیۆنە كوردییەكانی دیكە نازانم، ئێمە ھەر لە سەرەتا لەگەڵ ئەوە نەبووین وەزیرەكانمان بگۆڕدرێن، ئەو كاتەی كە عەبادی ھاتە ناو پەرمان گوتی، دەبێ وەزیرەكان بگۆڕین ئێمە وەك فراكسیۆنی پارتی دەنگمان پێنەداوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "بەردەەوامین لە گفتەگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، ویستمان ئەوەیە گوتاری كوردی تا دوای یەك گوتاربێت، ئەو ناوانەی پێشنیازكراون بە پەرلەمان كراون بۆ پێدانی پۆستی وەزیر، ئەو ناوانە قابیلی قبوڵ نین".