رۆژھەڵاتی كوردستان...125 گوند بە تەنكەر ئاوی خواردنەوەیان بۆ دەچێت

K24 - ھەولێر:
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئاو و پاشەڕۆی گوندەکانی پارێزگای کرماشان لە رۆژھەڵاتی كوردستان رایگەیاند، تا ئێستا 125 گوندی سەر بەم پارێزگایە بە تەنکەر ئاوی خواردنەوەیان بۆ دەچێت.
ئیرەج شەهابازی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئاو و پاشەڕۆی گوندەکانی پارێزگای کرماشان بە ئاژانسی ھەواڵی مێھری راگەیاندووە: "تا ئێستا 125 گوندی سەر بەم پارێزگایە بە تەنکەر ئاوی خواردنەوەیان بۆ دەچێت لە وەرزی گەرمادا ئەم ژمارەیە دەگاتە 300 گوند".
ئەوەشی رونكردوەتەوە: "ئەم گوندانە کەوتوونەتە ناوچەکانی ماهیدەشت و بەشێک لە گیلانی رۆژئاوا و سەرپێڵی زەهاو".
بە گوتەی شەهبازی، لە ٣٢ پرۆژەی کێشانی ئاو، ١٤ پرۆژەیان جێبەجێ کراون و دوای دابینکردنی بودجە، پڕۆژەکانی دیکەش جێبەجێ دەکرێن.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئاو و پاشەڕۆی گوندەکانی پارێزگای کرماشان گوتیشی: "لە ساڵی رابردووە و پرۆژەی کێشانی ئاو بۆ ١٢٧ گوندی پارێزگاکە ئامادەیە و ئەگەر بودجەی پێویستیان بۆ دابین بکرێت بۆ جێبەجێکردنیان دەستبەکاردەبین".