نوێنهرانى ئێران: بازرگانى به دهنگهكانى ههڵبژاردنهوه كراوه
ژمارەیەك له ئهندامانى ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران دەڵێن لەھەڵبژاردنی ئهنجوومهنى شوورادا كڕین و فرۆشتن بە دەنگەكان كراوە.
K24 – ههولێر:
ژمارەیەك له ئهندامانى ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران دەڵێن لەھەڵبژاردنی ئهنجوومهنى شوورادا كڕین و فرۆشتن بە دەنگەكان كراوە.
لەیەكەم كۆبوونەوەی ئاسایی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران لەدوای نەورۆز بەشێك لە ئهندامانى ئهنجوومهنى شورا ئەوەی لەژێر بەڕە بوو، ھێنایانە سەر بەڕە. ئهوان دەڵێن لە ھەڵبژاردنەكانی رابردووی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران ساختەكاری كراوە، لە ھەندێك بازنەی ھەڵبژاردن كڕین و فرۆشتن بەدەنگەكان كراوە. ھاوكات داواش لە وەزيری ناوخۆ دەكەن، لێكۆڵینەوە لەو پرسەدا بكات.
دوای زیاتر لەدوو مانگ بەسەر ھەڵبژاردنی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران، ئهندامانى شورا دەڵێن ساختەكاری كراوە، پارەی پیس ھێنراوەتە ناو ھەڵبژاردنەكان. مەبەست لەپارەی پیس، ئەو سەرمایەیە كە ناوەندە بەھێزەكان بۆ دەنگھێنانەوە بەكاریان ھێناوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا محەممەد باقری نوێنەری شاری بوناب لەھۆڵی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى گوتی كە پارەكانی بابەك زەنجانی كە ئێستا لەسەر گەندەڵی نەوتی حوكمی لەسێدارەدانی بۆبڕاوەتەوە، ھەینی ھەڵبژاردنی كردبوو بە ھەینییەكی رەش.
ئەو دەڵێ تەنیا لە بازنەی ھەڵبژاردنی بوناب 30 ھەزار دەنگ كڕدراوە. ئەو دەڵێ خەڵك شاھیدی ئەوە دەدەن كە پارەی زەنجانی چۆن ئەنجامی ھەڵبژاردنەكانی لەوێ گۆڕیوە.
نوێنەری خەڵكی پاكدەشتیش داوای روونكردنەوە لە وەزیری ناوخۆی ئێران دەكات.
فەرھاد موشیری لەكۆبوونەوەی رۆژی یەكشەممەی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران وتوویەتی كە دەنگێكی زۆر كڕدراوە، خواردنێكی زۆر دابەشكراوە، ھاوكات زێدەڕۆییەكی زۆر لە بنكهی بانگەشەكان كراوە ھیچ كاندیدێكیش ئەو پارەیەی نەبووە، ھەربۆیە موشیری دەڵێ وەزیری ناوخۆ دەبێ وەڵامی گونجاوی بۆ ئەو ساختەكاریانە ھەبێت.
لەپشووی نەورۆزی ئەمساڵدا بڕیارو قسەی زۆر لەسەر ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن كراوە، بەڵام پشوو وایكرد، كەمتر خەڵك باسیان بكات، دوێنێ لەكۆبوونەوەی ئهنجوومهنى شوورادا جارێكیتر رەشكردنەوەی دەنگەكانی مینو خالقی نوێنەری ھەڵبژێردراوی خەڵكی ئیسفەھانیش باسكرایەوە، بەشێكی زۆر لەریفۆرمخوازەكان ئەو كارەیان بەنایاسایی ناوبرد،و داوایان لە ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور كرد، بە بڕیارەكەیدا بچێتەوە.
قسەوباسی ساختەو ساختەكاری لەھەڵبژاردنی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێراندا، لەكاتێكدا گەرم بووەتەوە، كە ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور تەندروستبوونی زیاتر لە 220 بازنەی ھەڵبژاردنی راگەیاندوو، تەنیا وردبینیكردن لە 5 بازنە ماون، وادیارە قسەو گلەییەكان لەقسەدا بمێننەوە، كاریگەری لەسەر ئەو ئەنجامانە نەكات، كە ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور رایاندەگەیەنێت.