تۆمه‌تبارێك به‌ زیاتر له‌ پێنج كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرا

بزانه‌ له‌كوێی شاردووه‌ته‌وه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/8d86c735-1ee8-41f7-a14c-823adee7f89c/asaish%20madei%20hoshber.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان 24 نێردراوه‌، ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر زیاتر له‌ پێنج كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری "تلیاك"ی راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ پێنج مانگی رابردوودا ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر  پێنج كیلۆ و 860 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری تلیاك له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبارێك، كه‌ له‌ ناو شه‌ش پارچه‌ی یه‌ده‌گی ترومپای ئاودا شاردبوویەوە و ویستوویەتی‌ له‌ رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكات.

 ھەر لەو ڕاگەیەنراوەدا ھاتووە كە  تۆمه‌تباره‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 14ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان دراوه‌ته‌ دادگا.