تۆمه‌تبارێك به زیاتر له پێنج كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركرا
بزانه له‌كوێی شاردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان 24 نێردراوه، ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر زیاتر له پێنج كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری "تلیاك"ی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له پێنج مانگی رابردوودا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر پێنج كیلۆ و 860 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاك له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبارێك، كه له ناو شه‌ش پارچه‌ی یه‌ده‌گی ترومپای ئاودا شاردبوویەوە و ویستوویەتی له رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكات.
ھەر لەو ڕاگەیەنراوەدا ھاتووە كە تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كه به گوێره‌ی مادده‌ی 14ی مادده هۆشبه‌ره‌كان دراوه‌ته دادگا.