جه‌بار یاوه‌ر: بۆ باسكردنی شه‌ڕی داعش و یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه بڕیاره شاندێك بچێته ئه‌مریكا
"ئه‌ندامانی شانده‌كه دیاریكراون به‌ڵام واده‌ی سه‌ردانه‌كه دیارینه‌كراوه"
K24 – هه‌ولێر:
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند بۆ باسكردنی هه‌لومه‌رجی شه‌ڕی داعش و هاوكاری هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بڕیاره شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات.
جه‌بار یاوه‌ر بۆ كوردستان24 گوتی: "ئه‌ندامانی شانده‌كه دیاریكراون ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم وه‌رگیراوه، ئه‌جێندای ئه‌و شانده كه باسی بكات له ئه‌مریكا دیاریكراوه، به‌ڵام واده‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه، له‌به‌رئه‌وه‌یه چاوه‌ڕێی كاتێكی گونجاو ئه‌كرێ بۆ سه‌فه‌ری ئه‌و شانده".
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتیشی: "ئهجێنداكهی باسی هه‌لومه‌رجی شه‌ڕی داعش ئه‌كرێ به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، باسی هاوكاری هاوپه‌یمانان ئه‌كرێ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و داوای هاوكاری زیاتر ئه‌كرێ".
زیاتر گوتی: "جگه‌له‌وه‌ش باسی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش ده‌كرێ كه پێشكه‌ش به ئه‌مریكا كراوه ده‌رباره‌ی هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له رووی ماددییه‌وه".
یاوه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "وه‌زیری پێشمه‌رگه سه‌رۆكی شاندهكهیه، لێپرسراوانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌ندامن له زمنی شانده‌كه ئێمه‌ش له زمنی ئه‌و شانده‌ین".