روانگه‌ی سووریا: چه‌كداران فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگییان له باشووری حه‌له‌ب خستوه‌ته‌خواره‌وه
"فڕۆكه‌كه له ناوچه‌ی عیس له باشووری ریفی حه‌له‌ب خراوه‌ته‌خواره‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یامد چه‌كدارانی ئیسلامیی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگییان له ناوچه‌یه‌كی باشووری شاری حه‌له‌ب له سووریا خستووه‌ته خواره‌وه، له‌و ناوچه‌یه‌دا چه‌كداران دژی سوپای سووریا و گرووپه هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌جه‌نگن.
روانگه‌ی سووریا گوتی: "دووپاتبووه‌ته‌وه فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی كه له‌لایه‌ن گرووپه ئیسلامییه‌كان له ناوچه‌ی عیس كراوه‌ته ئامانج، خراوه‌ته‌خواره‌وه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ش له باشووری ریفی حه‌له‌به و له ژێر كۆنتڕۆڵی به‌ره‌ی نوسڕه و گرووپه‌كاندایه".
روانگه‌كه گوتیشی: "له كاتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گڕگرتنی فڕۆكه‌كه بینراوه دووكه‌ڵیشی لێ به‌رزبووه‌ته‌وه".
چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن گوتیان سوپای سووریا رایگه‌یاندووه مووشه‌كێكی زه‌مین به ئاسمان فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی سووریای له پارێزگای حه‌له‌ب خستووه‌ته خواره‌وه و فڕۆكه‌وانه‌كه‌شی به پاڕاشووت خۆی فڕێداوه.
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی فه‌رمیی له سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازییان گواسته‌وه و گوتی: فڕۆكه‌كه له ئه‌ركێكی چاودێریكردندابووه".
روانگه‌ی سووریا ئه‌وه‌شی گوت: "به‌ره‌ی نوسره‌ی باڵی قاعیده له سووریا فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی به دیل گرتووه".
گرته ڤیدیۆییه‌كان كه له سۆشیال میدیاكان بڵاوكراونه‌ته‌وه پاشماوه‌ی فڕۆكه تێكشاوه گڕگرتووه‌كه‌ی ده‌رخست و چه‌كدارانیش ده‌وره‌یان دابوو.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح