خه‌ونی مانچێسته‌ر یونایتد كڕینی ئه‌م یاریزانه‌ی بارسێلۆنایه
هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ست پێكردۆته‌وه

یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ماوه‌ی 2 ساڵه هه‌وڵ بۆ كڕینی یاریزانێكی بارسێلۆنا ده‌دات، به‌ڵام شكستی هێناوه، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا شه‌یتانه سووره‌كان جارێكی دیكه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه هاتونه‌ته‌وه سه‌رهێڵ.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری میره‌ره‌ی بریتانیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كراوه كه ئیداره‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به وردی چاودێری بۆسكێتس ده‌كه‌ن و خه‌ون به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌ڕاستكاره كه‌ته‌لۆنیاییه ده‌بینن.
سێرجیۆ بۆسكێتسی ته‌مه‌ن 27 ساڵان، له ئه‌كادیمیای لاماسیای یانه‌ی بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، 5 نازناوی لالیگا و 3 نازناوی چامپیۆنز لیگ، 3 جامی شای ئیسپانیا له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسا بردۆته‌وه، جیا له‌وه‌یش مۆندیالی 2010 و جامی یۆرۆی 2012ـه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ماتادۆره‌كانی ئیسپانیا بردۆته‌وه.