لاڤرۆڤ: پشتيوانيى دانووستانى جنێڤ ده‌كه‌ين
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ، رايگه‌ياند، مۆسكۆ به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتيوانى له سه‌ركه‌وتى پرۆسه‌ى دانووستانى جنێڤ ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ، رايگه‌ياند، مۆسكۆ به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتيوانى له سه‌ركه‌وتى پرۆسه‌ى دانووستانى جنێڤ ده‌كات.
به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى ره‌وشى سووريا و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى دانووستانه‌كانى جنێڤ، ستيڤان ديمستۆرا، نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، گه‌يشته مۆسكۆ و له‌گه‌ڵ سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا كۆبوويه‌وه.
لاڤرۆڤ، رايگه‌ياند، مۆسكۆ پشتيوانى هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى گفتوگۆيه‌كى هه‌مه‌لايه‌ن و سه‌رتاپاگير له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه‌كانى ململانێى سووريا.
له به‌رامبه‌ريشدا، ستيڤان ديمستۆرا، گه‌شبينى خۆى به سه‌رخستنى پرۆسه‌ى دانووستانه‌كانى ئاشتيى جنێڤ له باره‌ى داهاتووى سووريا پيشاندا.
له گه‌ڕى پێشووى دانووستانه‌كانى جنێڤدا، به هۆى ئه‌وه‌ى شاندى سووريا ئاماده نه‌بوون له باره‌ى چاره‌نووسى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه وتوێژبكه‌ن، پرۆسه‌ى دانووستانه‌كان په‌كيان كه‌وت.
بڕياره له چه‌ند رۆژى داهاتوودا له جنێڤ گه‌ڕى سێيه‌مى پرۆسه‌ى دانووستانى ئاشتيى تايبه‌ت به چاره‌نووسى سياسيى سووريا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.