CNN: ئه‌مریكا تاوتوێی كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سینا ده‌كات
"به‌شێك له هۆكاری ئه‌مه بۆ زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و گرووپه چه‌كداره‌كانی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
ئیداره‌ی باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا تاوتوێی ئه‌وه ده‌كات هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له نیمچه دوورگه‌ی سینای میسری بكێشێته‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی CNN به‌شێك له هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و گرووپه‌چه‌كداره‌كانی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
واشینتن دیراسه‌ی ئه‌وه ده‌كات هه‌ندێك له هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له به‌شه‌كانی باشووری سینا بگوازێته‌وه، بۆ ئه‌گه‌ری ئه‌مه‌ش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ میسر و ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
له ساڵی 1979 میسر و ئیسرائیل رێككه‌وتنێكی ئاشتییان واژووكرد، به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ش نێرده‌یه‌ك له هێزه فره‌ره‌گه‌زه‌كان چاودێری پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنه‌كه بكه‌ن، نزیكه‌ی 700 ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش ئێستا وه‌ك به‌شێك له‌و ئه‌ركه له نیمچه دوورگه‌ی سینا هه‌ن.
تا ئێستا میسر یان ئیسرائیل به راشكاوی و به ئاشكرا لێدوانیان له‌سه‌ر ئه‌و گفتوگۆیانه یان هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره نه‌داوه كه ده‌بێ هه‌موان ئه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی ئاشتیان واژوو كردووه په‌سه‌ندی بكه‌ن و پێی رازیی بن.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری به CNN راگه‌یاندووه: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا واده‌بینێت هێرشه چه‌كدارییه‌كان له باكووری سینا له نێویشیاندا ئه‌و گرووپانه‌ی په‌یوه‌ندییان به (داعش) هه‌یه له زیادبووندایه".
به‌رپرسان گوتیان: "سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به پێی به‌ڵێننامه‌كه ئه‌مریكا مكوڕ ده‌بێت له‌وه‌ی به‌رامبه‌ر پابه‌ندبوونه‌كانی به ئه‌مه‌ك بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ش په‌سه‌ندكرا ئاماژه بۆ ئه‌وه ناكات كه ئه‌مریكا له رووی سه‌ربازییه‌وه به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش پاشه‌كشه ده‌كات".
به‌رپرسانی به‌رگریی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان بۆ باشبوونی ته‌كنه‌لۆژیای هه‌ستكردن له دوورییه‌وه كردووه، كه ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه پێویستی به‌وه نییه كه‌سه‌كان كاریان پێبكات، بۆ به ئه‌مه‌ك بوون به‌رامبه‌ر پابه‌ندبوونه‌كانی به به‌ڵێننامه‌كه تا ئاستێكی گه‌وره ده‌توانرێت ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه بۆ چاودێریكردنی جمووجۆڵه سه‌ربازییه‌كان له سینا به‌كاربهێندرێت.
كریستۆفه‌ر شیروود گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له راگه‌یاندراوێكدا گوتی پێنتاگۆن "پشتیوانی له‌و رۆڵه ده‌كات كه هێزه فره‌ره‌گه‌كان و چاودێران بۆ پشتیوانیكردنی به‌ڵێننامه‌ی ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و میسر پێی هه‌ڵده‌ستن".
گوتیشی: "ئێمه له‌گه‌ڵ هێزه فره‌ره‌گه‌زه‌كان له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین به گوێره‌ی پێویستیی بارودۆخه‌كه‌ش، تواناكانی پاراستن هه‌موارده‌كه‌ین".
به گوێره‌ی CNN به كردار هه‌ندێك له وێستگه‌كانی چاودێری بچووك له دوور، داخراون، له ئه‌یلوولی رابردووش به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشه‌كان نێرده‌كه شوێنێكی دووری له باكووری سینا چۆڵكرد.
له مانگی ئه‌یلوولی رابردوو له هێرشێكدا كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت له‌لایه‌ن یه‌كێك له گرووپه‌كانی سه‌ر به داعش له‌سه‌ر لایه‌كی رێگایه‌ك له سینا ئه‌نجامدرابێت، 4 سه‌ربازی ئه‌مریكا برینداربوون.
ئه‌وه روون نه‌بووه‌ته‌وه ئه‌و هێرشه سه‌ربازانی ئه‌مریكیی كردووه‌ته ئامانج یان نا؟، به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا بۆ به‌هێزكردن و پشتیوانیكردنی پڕۆسه‌كان، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا 75 سه‌ربازیی دیكه له‌گه‌ڵ تانكی زرێپۆشی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان و چه‌ند ئامێرێكی دیكه‌ی بڵاوكرده‌وه، هه‌روه‌ها به تێپه‌ڕبوونی كات به‌رده‌وامبوو له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستیی ئه‌منیی به تایبه‌تی له وێستگه بچووكتره‌كانی چاودێری.
سه‌رچاوه: CNN ، و: م،ح