سوپای توركیا له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم ئامانجه‌كانی په‌كه‌كه‌ی بۆردومانكرد

سوپای توركیا ئه‌شكه‌وته‌كانی نزیك شارۆچكه‌ی یاكسیكۆڤاشی بۆردومانكردووه‌

K24 – هه‌ولێر:

سوپای توركیا رایگه‌یاند چه‌ند ئامانجێكی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ نزیك سنووره‌كانی عێراق (هه‌رێمی كوردستان) بۆردومانكردووه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاندووه:‌ "فڕۆكه‌كانی جۆری ئێف-16 و ئێف-4 چه‌ند ئامانجێكی پارتی كرێكارانی كوردستانیان له‌ ناوچه‌ی زاب باكووری عێراق (هه‌رێمی كوردستان) خاپوور كردووه‌".   

له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سوپای توركیا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند چه‌ند ئه‌شكه‌وتێك و ئامانجێكی دیكه‌ی له‌ ناوچه‌یه‌كی لادێی له‌ نزیك شارۆچكه‌ی یاكسیكۆڤا له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی وڵات (باكووری كوردستان) بۆردومانكردووه‌.

سوپای توركیا ناوه‌ ناوه‌ ئامانجه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كات.  

هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌مریكا و توركیا پارتی كرێكارانی كوردستان به‌ رێكخراوێكی تیرۆریستیی داده‌نێن.

له‌ ته‌ممووزی 2015 ئاگربه‌ستی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا كۆتایی هات كه‌ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌رده‌وامبوو، له‌و كاته‌وه‌ش تا ئێستا شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان په‌كه‌كه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باكووری كوردستان به‌رده‌وامه‌.

به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه‌شه‌وه‌ سه‌دان كه‌س له‌ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی كوژراون و برینداربوون.

سه‌رچاوه‌: REUTERS + SKYNEWS ARABIC ، و: م.ح