دانه‌يه‌كى ديكه‌ى چاپى يه‌كه‌مى كۆبه‌رهه‌مه‌كانى شكسپير دۆزرايه‌وه
له ماڵێكى گه‌وره‌ى دوورگه‌يه‌كى ئوسكوتله‌دادا، كتێبێكى تايبه‌ت به كۆى شانۆگه‌رييه‌كانى ئه‌ديبى ئينگلزيى وليام شكسپير دۆزرايه‌وه، كه مێژووى بۆ 400 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
له ماڵێكى گه‌وره‌ى دوورگه‌يه‌كى ئوسكوتله‌دادا، كتێبێكى تايبه‌ت به كۆى شانۆگه‌رييه‌كانى ئه‌ديبى ئينگلزيى وليام شكسپير دۆزرايه‌وه، كه مێژووى بۆ 400 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئيما سميس، مامۆستاى تايبه‌ت به ئه‌ده‌بى شكسپير له زانكۆى ئۆكسفۆرد، رايگه‌ياند، ئه‌و وێنه‌يه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه، وێنه‌يه‌كى راسته‌قينه‌يه.
كۆبه‌رهه‌مه‌كه‌ى شكسپير له سێ به‌رگى گه‌وره‌دا 400 ساڵ به‌ر له ئێستا چاپكراوه و به به‌هاى 2.5 مليۆن جونه‌يهى ئيسته‌رلينى ده‌خه‌مڵێنرێت.
به دۆزينه‌وه‌ى ئه‌و وێنه‌يه، ژماره‌ى چاپى يه‌كه‌مى كۆبه‌رهه‌مه‌كانى شكسپير كه تا ئێستا دۆزرابنه‌وه گه‌يشتووه‌ته 234 دانه.