چه‌ند وێنه‌یه‌كی نه‌بینراوی راپه‌ڕینی 1991 ببینه‌

له‌لایه‌ن وێنه‌گرێكی بیانییه‌وه‌ گیراوه‌

K24 - هه‌ولێر:

وێنه‌گرێكی بیانی به‌ناوی ریچار وایمان، باس له‌ رۆژگاری راپه‌ڕینی 1991ی گه‌لی كورد ده‌كات، كه‌ ئه‌وكات چۆن خۆی گه‌یاندووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان.

ریچار ده‌ڵێت: "ئه‌و كاته‌ له‌ توركیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ وه‌ك فۆتۆگرافه‌ر كارمان ده‌كرد، دواتر كه‌ راپه‌ڕین و هێرشه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌كانی حكوومه‌تی عێراق ده‌ستیپێكرد، هه‌وڵماندا خۆمان بگه‌یه‌نینه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام سه‌ربازانی توركیا رێگه‌یان نه‌داین".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دواتر خۆمان گه‌یانده‌ سلۆپی و توانیمان چه‌ند سه‌ربازێك به‌وه‌ رازی بكه‌ین، رێگه‌مان بدات بچینه‌ هه‌رێمی كوردستان".

ئه‌و وێنانه‌ی لێره‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، له‌ ساڵی 1991، به‌ كامێرای ریچار وایمان گیراون، وێنه‌كان ده‌ربڕی ره‌وشی ئه‌وسای كوردستانن، كه‌ تێیدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ چه‌كی دۆشكا ته‌قه‌ له‌ هه‌لیكۆپته‌رێكی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات.

هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌ربازی عێراقی ده‌رده‌كه‌ون كه‌ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌ دیل گرابوون.

سه‌رچاوه‌: BBC